لە سلێمانی کرێکارێک گیانی لەدەستدا

01-09-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ کرێکاریکی عەرەب لە نهۆمی 12ـی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
 
رۆژی هەینی, 1-9-2023 سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 9:05ـی بەیانی ئەمڕۆ کرێکارێکی تەمەن 23 ساڵ بەناوی یوسف هاشم، کە کرێکارێکی عەرەب بووە، لە نهۆمی 12ـی یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی شاری سلێمانی کەوتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا."
 
سامان نادر گوتی هێشتا هۆکاری کەوتنە خوارەوەی کرێکارەکە روون نەبووەتەوە و لێکۆڵینەوە دەکرێت لەوبارەیەوە، دیارنییە لەکاتی کارکردن کەوتووەتە خوارەوە یان بە هۆکاری دیکە، چونکە ئەمڕۆ هەینییە و پشووە و کرێکاران کارناکەن.
 
تەرمی ئەو کرێکارە کە نیشتەجێی شاری سلێمانی بووە لە دادپزیشکی سلێمانییە.
 
رۆژی چوارشەممە، 30ـی ئابی 2023، عەبدولقادر ناوپردانی، ئەندامی مەکتەبی جێبەجێکردنی یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەم ساڵ لە تەواوی هەرێمی کوردستان 30 کرێکار گیانیان لەدەستداوە و 24 کرێکاریش بریندار بوون.
 
بەگوێری ئاماری یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان بۆ رووداو، ئاماری گیانلەدستدانی کرێکاران لە شەش ساڵی رابردوودا بەمشێوەیە بووە:
 
- ساڵی 2022؛ 41 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2021؛ 37 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2020؛ 35 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2019؛ 38 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2018؛ 25 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2017؛ 16 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2016؛ 62 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە