ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی هەڵبژێردران؛ لیستی ناوەکان ببینە

01-10-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
کاتی دەنگدانێک لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی
کاتی دەنگدانێک لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ   

 

کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پێنجەم رۆژیدا کۆتاییهات و ئەندامانی سەرکردایەتیی نوێی حیزبەکە هەڵبژێردران کە ژمارەیان 60 کەسە. سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، "یەک لیستی سەرکردایەتی هەبوو، بە کۆی دەنگ پەسندکرا." 
 
لە پێنجەم رۆژی کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیڕەوی نێوخۆی حیزبەکە پەسندکرا. بەگوێرەی پەیڕەوەکە، ئەندامانی سەرکردایەتی 60 ئەندام دەبن. 
 
رۆژی یەکشەممە 01-10-2023، لە کۆنگرەکەدا جەعفەر شێخ مستەفا وەکو سکرتێری ئەنجوومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی هەڵبژێردرا. پێشتر کۆسرەت رەسووڵ عەلی بەناونیشانی سەرۆک ئەو پۆستەی هەبوو.   
 
هەروەها حاجی مەسیفی بە سکرتێری ئەنجوومەنی پشتیوانی یەكێتی دەستنیشان کرا کە ئەنجوومەنەکە لە (100) ئەندام پێكدێت و ئەندامەكانی لەلایەن سەرۆكی یەكێتییەوە دەستنیشان دەكرێت. 
 
دوای تەواوبوونی کۆنگرەی حیزبەکەی، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی، کۆنگرەکەی یەکێتی "زۆر بە جوان"ـی تەواوبوو. "بە دوور و درێژی گفتوگۆ لەسەر هەموو بڕگەکانی پەیڕەو کرا." 
 
بافڵ تاڵەبانی گوتی، "بەرنامەیەکی تایبەت بۆ گەنجان و دابینکردنی هەلی کار بۆیان دادەنێین و لە پڕۆژەکانی ساڵی رابردوومان بەردەوام دەبین." 

 

 
ناوی ئەندامە دەرچووەکانی سەرکردایەتیی یەکێتی

 

- قوباد تاڵەبانی
 
- ئەحمەد حەمە کەریم [شێخ ئەحمەدی نۆکان] 
 
- ئاراس جیهانگیر 
 
- ئەمین بابەشێخ 
 
- بورهان سەعید سۆفی 
 
- بڵێسە جەبار فەرمان 
 
- جەلال شێخ ناجی 
 
- پۆڵا تاڵەبانی 
 
- جەلال کەریم 
 
- شێخ جەمال عوسمان 
 
- خزر مستەفا 
 
- دارا جەلال 
 
- رابحە حەمەد
 
- وەستا رەسووڵ 
 
- رێبوار تەها 
 
- رێباز بێرکۆتی 
 
- سەعدی ئەحمەد پیرە
 
- سالار مەحموود
 
- سالار لالە سەرحەد 
 
- سەرکەوت زەکی
 
- یوسف سەمەد
 
- لوقمان وەردی
 
- رێواز فایەق
 
- رزگار حاجی حەمە
 
- دەرباز کۆسرەت رەسووڵ
 
- جوان ئیحسان 
 
- رەوەند مەلا مەحموود
 
- عیماد ئەحمەد
 
- رەفعەت عەبدوڵڵا 
 
- شاڵاو کۆسرەت رەسووڵ 
 
- لەتیف نێروەیی 
 
- حاکم سابیر 
 
- ستران عەبدوڵڵا 
 
- وەهاب هەڵەبجەیی 
 
- شاناز ئیبراهیم ئەحمەد 
 
- جەزا سەید مەجید 
 
- ئارێز عەبدوڵڵا
 
- خەسرەو گوڵ محەممەد   

 

- ئاسۆ مامەند 
 
- زیاد جەبار 
 
- سەرکەوت حەسەن 
 
- شوان قادر 
 
- شێرکۆ میروەیس 
 
- شەونم زراو 
 
- عەباس فەتاح 
 
- فریال عەبدوڵڵا
 
- فەوزیە نەزیف 
 
- فەیسەڵ کەریم خان 
 
- هاوڕێ دارا 
 
- مەجید حەمەد ئەمین 
 
- میران محەممەد 
 
- نزار ئامێدی 
 
- هیوا ئەحمەد 
 
- هیوا عەبدوڵڵا 
 
- هەڵکەوت عەبدوڵڵا 
 
- کاکەمەند کاکەڕەش   

 

- مستەفا محەممەد 
 
- شاڵاو عەلی عەسکەری 
 
- شاڵاو سەڵاح 
 
- تەلار لەتیف

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کاتی کردنەوەی سەنتەرەکە.

یەکەمین "ناوەندی خانووبەرە" لە هەولێر کرایەوە

یەکەمین سەنتەری خانووبەرە لە هەولێر کرایەوە، کە گەورەترین ناوەندی خانووبەرەیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، لەسەر رووبەری دوو هەزار مەتر دووجا دروستکراوە.