بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.3 پلە لە سنووری کفری روویدا

01-11-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەڵێ، بوومەلەرزەیەک لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی روویداوە. بوومەلەرزەکە لەلایەن بەشێک لە خەڵکی ناوچەکەوە هەستی پێکرا. 
 
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 1ی تشرینی دووەمی 2025، کاژێر 14:25 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.3 پلە لە سنووری قەزای کفری روویدا.
 
بەگوێرەی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، بوومەلەرزەکە بە دووری 25 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژهەڵاتی قەزای کفری روویداوە و "لەلایەن بەشێک لە هاونیشتمانییانەوە هەستی پێکراوە". 
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بە رووداوی گوت: "بوومەلەرزەکە بە قوڵایی 17 کیلۆمەتر بووە". 
 
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، لە مانگی تەمموزدا 56 بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی کەلار

کارەبای گەرمیان: پێدانی کارەبا بۆ 15 کاژێر کەمبووەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی هاتنی شەپۆلی سەرما و زیادبوونی خواست، پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ 15 کاژێر کەمبووەتەوە. دەشڵێت، بەهۆی "نەبوونی نەختینە"ـەوە کارکردن لە ژمارەیەک پڕۆژەی سنوورەکە وەستاوە.