Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاسایش: دەست بەسەر 7 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

ئاسایش: دەست بەسەر 7 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

کوردستان02-02-2025

ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستی بەسەر 7 کیلۆگرام هۆشبەر دا گرت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیڤان بەکر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

ژیڤان بەکر

رۆژی بڵاوکردنەوە

02-02-2025

بابەتی پەیوەندیدار

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ
کوردستان31-05-2026

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە
کوردستان31-05-2026

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە


هەولێر دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند، "دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران و 7 کیلۆ ماریوانە دەستی بەسەردا گیرا."

رۆژی یەکشەممە، 02-02-2025، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، دوو بازرگانی مادەی هۆشبەرمان دەستگیر کرد؛ هاوکات دەست بەسەر بڕی 7 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری ماریوانەدا گیرا."
 
ئاسایشی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە، "بازرگانەکان لە دەوروبەری سلێمانی بەنیازبوون هۆشبەرەکە بۆ شاری کەرکووک بگوازنەوە. لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیمان شکست بە پیلانەکە بهێنین."
 
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، تۆمەتباران بە مادەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکارە عەقڵییەکان راگیراون؛ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان بەردەوامە.