رووداو- هەولێر
وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت، 10ی ئەم مانگە رۆژی پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەییە، بەڵام لەم رۆژەدا دەوام ئاساییە و پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی ئارەزوومەندانەیە.
هاجەر داود، بەڕێوەبەڕی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای وەرگرتنی رەزامەندی وەزیری پەروەردە، رۆژی دووشەممە 2014/3/10 دیاریكراوە بۆ رۆژی پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی بۆ هەموو فەرمانبەران و مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران.
هاجەر داود دەڵێت، لەو رۆژەدا دەوام ئاساییە و پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی ئارەزوومەندانەیە، دوای ئەم رۆژەش پشووی بەهاری ساڵی خوێندنی 2013 -2014 دەستپێدەكات.
دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردە سێ ساڵ بەر ئێستا ئەم بڕیارەی دەركرد، ئێستا لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەم رۆژەدا جلی نەتەوەیی دەپۆشرێت.
هەروەها بە هەمان شێوە كاتێك وەزارەتی پەروەردە بەر لە پێنج ساڵ رۆژی بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستانی لە ناوەندەكانی خوێندن بەرز راگرت، دوای ئەو بڕیارە ئێستا لەسەر جەم دامودەزگاكانی حكومەت ئەم رۆژە بەرزرادەگیرێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ