گالەری


رووداو دیجیتاڵ 

لە سێیەمین و کۆتا رۆژی کۆڕبەندی هەولێر کە لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو رێکخرا، چەند پانێڵێک و گفتوگۆی تایبەت و کراوە بە میوانداریی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و عێراق و شارەزایانی ناوچەکە بەڕێوەچوو.
 
دیارترین ئامادەبووی ئەمڕۆی کۆڕبەندەکە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو کە لە گفتوگۆیەکی تایبەت بە ناونیشانی "گرفتە سەرەکییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و داهاتووی هەرێمی کوردستان" بەشداربوو.
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی هەولێر، داوای لە تیمی یەکێتی کرد کە بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانیان کردووە، بگەڕێنەوە نێو کۆبوونەوەکان و لەوێوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن. هەروەها باسی چەندین بابەتی جێی بایەخی ئێستای عێراق و کوردستان کرد.
 
 
میوانە دیارەکانی کۆڕبەندی هەولێر جگە لە کەسانی شارەزا و پسپۆڕ، پێکهاتبوون لە هەریەک لە: حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئێلبرۆرس کۆتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عێراق و چەندین میوانی دیکە، کە لە گفتوگۆی کراوە، هەروەها لە گفتوگۆی تایبەتدا بەشدار بوون.