گالەری

02-04-2021
6 Photos
هۆرڤان رەفعەت
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ هەینی، کارگەی سەهۆڵی قەندیل کە دەکەوێتە سەر شەقامی سالم لە سلێمانی رووخا، کارگەکە بە کارگەی سەهۆڵەکەی سلێمانی بەنێوبانگ بووە و شەقامی سالمیش هەر بەهۆی ئەو کارگەیەوە ناوی لێنراوە سەهۆڵەکە. 
 
کارگەکە لە ساڵی 1961 لە سلێمانی دانراوە و یەکەم کارگەی پیشەسازییە بۆ دروستکردنی سەهۆڵ لە سلێمانی کە مۆڵەتی هەبووە. کارگەکە تاوەکو رووخای لە کاردا بووە، بەڵام بەهۆی کەمی خواست لەسەر سەهۆڵ و دروستکردنی چەند کارگەیەکی دیکە، خاوەنەکەی بڕیاریدابوو کارگەکە بچووکبکاتەوە و زەوییەکەی تەنیشتی تەختکردبوو. بۆیە کارگەکەش رووخاوە. 
 
بەهۆی رووخانی کارگەکەوە هیچ زیانێکی گیانی نەکەوتووەتەوە، بەڵام چەند خانوویەک زیانیان پێگەیشتووە کە بەهەمانشێوە هی خاوەنی کارگەکەن.