وەزارەتی کشتوکاڵ ناوی 6118 فەرمانبەری بڵاوکردەوە کە زەوییان پێدەدرێت

02-04-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ناوی سەرجەم ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، کە لە سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکە 6118 فەرمانبەر سوودمەند دەبن لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
 
دوابەدواى بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیرانی هەرێمی کوردستان و دەرچوونى رێنوێنیی وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار، بە مەبەستى دابەشکردنى زەویى نیشتەجێبوون بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە پێکهێنانى لیژنەى تایبەت بۆ هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى شارەوانى و گەشتو گوزار، فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێدانى رێنوێنی بۆ شێوازى پڕکردنەوەى فۆڕمەکان و چۆنێتی شیکردنەوەى رێنوێنییەکان.
 
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، 6118 فەرمانبەری سەر بە وەزارەتەکە سوودمەند بوون لە وەرگرتنى زەوى، بەپێى سنوورى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
 
وەزارەتەکە دەڵێت، لەدواى وەرگرتنى رەزامەندیى ئەنجوومەنى وەزیران و وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار سەبارەت بەو ناوانەى سوودمەند دەبن لە وەرگرتنى زەوى، سەرجەم ناوى سوودمەندانیان بڵاوکردەوە لە سەرجەم فەرمانگەکانی وەزارەتەکەیان.
 
بۆ بینینى ناوى سوودمەندان بەپێى پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، کلیک لەم بەستەرانەى خوارەوە بکە، بەپێی ئەو شوێنەی تێیدا فەرمانبەریت:
 
 
 
 
 
 
 
 
 
هەروەها وەزارەتەکە دوو تێبینیشی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمە دەقی تێبینییەکانە:
 
1- گەڕانەوەى ناوى سوودمەندان لەلایەن وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار بەپێى کارتى زانیارى بووە، واتە کارتى زانیارى بووەتە بنەما بۆ دابەشکردنى زەوییەکان بەسەر سنوورى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
 
2- سەرجەم فۆڕمى سوودمەندان لە دیوانى وەزارەتەوە ئاراستەى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار کران، دوای وردبینی و پێداچوونەوە بە فۆرمەکان و لیستی ناوەکان، ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کرا، رەزامەندی وەرگیرا و لیستی ناوەکان و فۆرمەکان بۆ ئەنجامدانى کارى پێویست ئاراستەی سەرۆکایەتیی شارەوانییەکان دەکرێت لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.