رووداو دیجیتاڵ
پێش جەنگ نرخی هەر بتڵێک گازی ماڵان 8,500 دینار بوو، بەڵام ئێستا نرخەکەی 33,000 دینارە، ئێستا بەم نرخە زۆرە گاز دەست دەکەوێت، بەڵام بە نرخەکەی پێشووی دەست ناکەوێت.
ئەوەش کاریگەرییەکی زۆری کردووەتە سەر فڕن و نانەواخانە، رێستۆرانت و چێشتخانەکان.
کاریگەریی راستەوخۆی گرانبوونی نرخی گاز، لەسەر ئەو شوێنکارانەیە کە گاز پێویستیی سەرەکیی کارکردنی رۆژانەیانە.
نانەواخانەیەک لە هەولێر رۆژانە 5 بتڵ گاز بەکاردەهێنێت، ئێستا نرخەکەی لەسەر ئەوان 4 هێندە زیاد بووە.
هۆشەنگ رەشید، نانەوایە و دەڵێت: "بەهۆی گرانبوونی نرخی گاز و پێویستییەکانی دیکەی بەشێک لە نانەوا و فڕنەکان دووکانەکانیان داخستووە کە بژێوی چەندین خێزانی لەسەر بووە."
جەمشیر مشیر، سەرۆکی ئەنجوومەنی خاوەن فڕنەکانی هەولێر دەڵێت: "ئێرە یەکێکە لە خواردنگە خێرا بەناونانگەکانی هەولێر، نرخی لەفەیەک گەسیان 250 دینار گرانکردووە، ئەوەش پرسیاری لای کڕیارەکانیان دروست کردووە."
محەممەد رەحمان، خاوەن چێشتخانە و باس لەوە دەکات: "ئەم ریزە دوور و درێژە، سلێمانییە، خەڵک لە کارگە و بەنزینخانەکان ئاوها دەوەستن تا بتڵێک غازیان بەربکەوێت، چونکە دابەشکردنی گاز بە نرخی حکومی لە شارەکە بۆ ئاستی نەمان دابەزیوە و خەڵک بە پارەی زۆریش بە زەحمەت بتڵێک گازی دەست دەکەوێت."
هۆکاری هەموو ئەمانە هەڕەشەکانی ئێران و گرووپە میلیشیاکانی عێراقە لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی گازی هەرێمی کوردستان، کە بەهۆیەوە گاز و کارەباش کە دابینکارەکەی هەر گازە لە 24 کاژێرییەوە بۆ زیاتر لە 10 کاژێری رۆژانە کەمیکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ