سیروان عەباس
رووداو- هەولێر
عومەر کڵۆڵ، سەرۆکی گرووپی کەرگەلی کوردستان، بە (رووداو)ی گوت "بەنیازم وەک شاکەری کوردستان خۆم کاندید بکەم و بە ٥٠٠ واژوو بچمە نێو پەرلەمان، تەنیا بەناوی عومەر کڵۆڵ، نەک گرووپ یان لیست".
کڵۆڵ ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردەوە، کە دەربارەی خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوبوونەتەوە "ئەو لێدوانانەی بەناوی منەوە بڵاوکراونەتەوە، راست نین و من تەنیا خۆم بۆ ئەندامێتی پەرلەمانی کوردستان کاندید دەکەم".
دەربارەی ئەوەی ئەگەر ببێتە پەرلەمانتار چۆن ناڕەزایی خۆی لەنێو پەرلەماندا دەردەبڕێت، کڵۆڵ گوتی: "ئەگەر گۆڕان بە مشت لە مێزەکانیان بدەن، ئەگەر جەوەکەم بە دڵ نەبوو، وەعد بێت من بە جووتە لێی بدەم".
سەبارەت بەو پرسیارەی ئایا ئومێدی دەرچوونی هەیە؟ عومەر کڵۆڵ گوتی: "مادام گەنج لەگەڵمدایە و خەڵک لە سیاسەت و کۆمەڵە ئەحزابێک بێزار بوون، ئەوەندە دەنگ دەهێنم، کە لەڕێی خوا کورسیش بدەمە خەڵک".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ