رووداو دیجیتاڵ
ژمارەیەک قوتابی رێکخراوی پەروەردەیی سابیس، لە هەڵمەتێکی ژینگەیی دا 100 نەمامی زەیتوون لە هەولێر دەچێنن.
هەڵمەتەکە هەولێر و دهۆک و بەغدا و بەسرە دەگرێتەوە. وەکو یەکەم هەنگاو 150 قوتابی لە هەولێر لە قۆناخەکانی 5ی بنەڕەتی تاوەکو 12 ئامادەیی بەشدار بوون.
قوتابییەکان لە 5 لقی قوتابخانەکانی سابیس لە هەولێر بەشدار بوون و لە هەولێر دار زەیتوون چێندرا، چونکە لەگەڵ کەشوهەواکەی دەگونجێت.
هەڵمەتە ژینگەییەکە تەنیا چاندنی نەمام نەبوو، بەڵکو قوتابییەکان بۆ چەند کاژێرێک چواردەوری بەنداوی بەستۆرەشیان خاوێنکردەوە.