مەسرور بارزانی پیرۆزبایی جەژنی چلەی هاوین لە کوردانی ئێزدی دەکات

02-08-2024
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی چلەی هاوین لە کوردانی ئێزدی دەکات و پشتیوانیی حکومەتیش بۆیان دووپات دەکاتەوە. 
 
رۆژی هەینی، 2ـی ئابی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا گوتی: "بە بۆنەی جەژنی چلەی هاوین، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی تەواوی خوشک و برا ئێزدییەکان لە کوردستان و جیهان دەکەم. بە تایبەتی لە بەڕێزان میری ئێزدییان، بابە شێخ و جڤاتی رووحانی. هیوادارم لە خۆشی و ئارامیدا جەژن بەڕێبکەن."
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "بەم بۆنەیەوە، پاڵپشتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماف و داخوازییەکانی خوشک و برا ئێزدییەکان دووپات دەکەینەوە." 
 
جەژنی چلەی هاوین یەکێک لە جەژنە سەرەکییەکانی کوردانی ئێزدی و ساڵانە لە 2ـی ئاب بە رێوڕەسمی جیاواز لە پەرستگەی لالش بەڕێوەدەچێت. 
 
ئێزدیان بە مەبەستی بەشداریکردن لەو جەژنەدا، لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات سەردانی باشووری کوردستان دەکەن.
 
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی: 
 
ب ھەلکەفتا جەژنا چلێ هاڤینێ، پیرۆزباھییەکا گەرم ئاراستەی تەڤایا خوشك و برایێن ئێزیدی یێن كوردستانێ و جیهانێ، ب تایبەتی ڕێزداران میرێ ئێزیدییان و بابە شێخ و جڤاتا ڕوحانی دکەم.ھیڤیدارم د خۆشی و تەناھیێ دا جەژنێ دەرباز بکەن.
 
ب ڤێ هەلکەفتێ پشتەڤانییا حکومەتا هەرێما کوردستانێ بۆ ماف و داخوازیێن خوشک و برایێن ئێزیدی دوپات دکەینەڤە.
 
جەژنا چلێ ھاڤینێ پیرۆز بیت و ھەرتم د خۆشیێ دا بن .
 
مەسرور بارزانی
سەرۆکێ حکومەتا ھەرێما کوردستانێ

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.