سەنتەری میترۆ: لە سلێمانی تەقە لە رۆژنامەنووس هێمن مامەند کرا

02-09-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان دەڵێ، هێمن مامەند بە دوو گوللە بریندارکراوە. بەڕێوەبەری سەنتەرەکەش دەڵێت: "لەلایەن ئاسایشەوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە."
 
رۆژی سێشەممە، 2ی ئەیلوولی 2025، رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە هێرشێکی چەکداریدا رۆژنامەنووس هێمن مامەند بریندارکرا و ئێستا لە ژووری نەشتەرگەرییە."
 
هێرشەکە نزیک کاژێر 07:20ی ئێوارە بووە. رێکخەری سەنتەری میترۆ دەڵێت: "دوو فیشەکی بەرکەوتووە؛ یەکێکیان بەر قۆڵی و ئەوی دیکە بەر کەمەری."
 
بە گوتەی رەحمان غەریب، رووداوەکە لە گەڕەکی شۆڕش لە سلێمانی روویداوە و گوتیشی: "نازانرێت لەلایەن کێوە کراوە، بەڵام دەبێت کێ سوودمەند بێت لە بەئامانجکردنی رۆژنامەنووسان؟"

هەر ئەمشەو دیاری محەممەد، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە هێرش کراوەتە سەر رۆژنامەنووس و چالاکڤان هێمن مامەند، بریندار کراوە و دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراوە".

دیاری محەممەد گوتی: "سەرەتا تەندروستیی هێمن مامەند باش نەبوو، بەڵام ئێستا تەندروستیی باشە."

بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ گوتی، لەگەڵ دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت و ئاسایش لەسەر هێڵن و پێیان راگەیاندوون کە "لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە، بەڵام هێشتا کەس دەستگیرنەکراوە."

وەک دیاری محەممەد گوتی، "شوێنی رووداوەکە ژمارەیەکی زۆر کامێرای چاودێریی لێیە، دەکرێ دەزگا ئەمنییەکان سوودیان لێ ببینن. لەگەڵ نووسینگەی کاک قوباد تاڵەبانیش لەسەر هێڵین. پارێزگاری سلێمانیش بەڵێنی داوە هەموو رێکارێکی پێویست بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران بگرنەبەر."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە رێوڕەسمەکە

ژینگەپارێزانی بۆکان دوو خەڵاتیان لەسەر ئاستی ئێران بەدەستهێنا

خەڵاتی دکتۆر رادمانش خەڵاتێکی نیشتمانیی ژینگەییە کە بۆ ناساندن و رێزلێنان لە چالاکیی تاکەکەسی و گرووپی لە بواری پاراستنی ژینگە و سامانە سرووشتییەکان لەسەر ئاستی ئێران دەدرێت.