رووداو - هەڵەبجە
لە هەڵەبجە دوایین ئاماری دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان (تایبەت و گشتی) راگەیێندرا، لە سەرجەم سندووقە جیاکراوەکان کە (138) سندووقن، یەکێتی یەکەم و بەرەو ئیسڵاح دووەم بووە.
سامان بەشارەتی، پەیامنێری رووداو لە هەڵەبجە رایگەیاند: "لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، لە کۆی 132 سندووقی گشتی و 8 سندووقی تایبەت، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پلەی یەکەم، بەرەو ئیسڵاح دووەم، کۆمەڵی ئیسلامی سێیەم و پارتی دیموکراتی کوردستانیش بە پلەی چوارم دێت".
یەکێتی:
دەنگدانی گشتی 7945
دەنگدانی تایبەت 909
کۆی گشتی 8854
بەرەو ئیسڵاح:
دەنگدانی گشتی 7741
دەنگدانی تایبەت 73
کۆی گشتی 7814
کۆمەڵی ئیسلامی:
دەنگدانی گشتی 6155
دەنگدانی تایبەت 133
کۆی گشتی 6288
پارتی:
دەنگدانی گشتی 5045
دەنگدانی تایبەت 227
کۆی گشتی 5272
گۆڕان:
دەنگدانی گشتی 4742
دەنگدانی تایبەت 249
کۆی گشتی 4991
نەوەی نوێ:
دەنگدانی گشتی 2791
دەنگدانی تایبەت 66
کۆی گشتی 2857
لیستی سەردەم:
دەنگدانی گشتی 1063
دەنگدانی تایبەت 133
کۆی گشتی 1196
رۆژی یەکشەممە (30-9-2018) هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رێژەی بەشداریی لە دەنگدانی گشتی بۆ پەرلەمانی کوردستان راگەیاند.
ئەنجامی رێژەی بەشداری بەمشێوەیەیە:
پارێزگای هەولێر: 58.58%
پارێزگای سلێمانی: 54.90%
پارێزگای دهۆک: 61.87%
پارێزگای هەڵەبجە: 60.90%
کۆی گشتی: 59%
لە دەنگدانی تایبەت رێژەی بەشداری دەنگدەران گەیشتە 91%، کە پرۆسەی دەنگدان رۆژی هەینی رابردوو بەڕێوەچوو.
لەگەڵ رووداو بن سات بە سات ئەنجامی بنکەکانی دەنگدان و رێژەی گشتیی و تایبەتی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ