رووداو- هەولێر
دوای ئەوەی رێكخراوی یونسكۆ قەڵای هەولێری وەك شوێنەوارێكی جیهانی ناساند، ئەمڕۆ یەکشەممە 2ـی تشرینی دووەمی 2014، رێورەسمی بە جیهانی ناساندنی قەڵای هەولێر ساز دەكرێت.
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی نوێنەری یونسکۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەبێت و تێیدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێك پێشكەش دەكات.
هەمزە حامید، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای هەولێر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، كە لە مانگی شەشەوە لیژنەی كەلەپووری جیهانی سەر بە رێكخراوی یونسكۆ، قەڵای هەولێری وەك شوێنەوارێكی گەشتیاری جیهانی ناساند و خستییە نێو فەرهەنگ و كولتوورە جیهانییەكان.
هەمزە حامید هەروەها گوتی، "ئەمڕۆ یونسكۆ بە فەرمی دەستپێكی كارەكانی بۆ قەڵای هەولێر وەك شوێنەوارێكی جیهانی رادەگەیەنێت".
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای هەولێر باسیلەوەشکرد، کە حكومەتی هەرێمی کوردستان ماوەیەكە كار لەسەر جوانكردن و هەڵكۆڵینی لە قەڵا كردووە و بڕی 35 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ