خێرخوازان دوو قوتابخانەیان لە گوندەکانی دارەسنج و سوولکی ورمێ دروستکرد

03-01-2025
رووداو @Rudawkurdish
کردنەوەی یەکێک لە قوتابخانەکان
کردنەوەی یەکێک لە قوتابخانەکان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوندی دارەسنجی لە ناوچەی دەشتی سیلڤانای ورمێ بە هیمەتی خێرخوازان بووە خاوەن قوتابخانەیەکی سەرەتایی پێشکەوتوو و ستاندارد. لە گوندی سوولکی ئەو ناوچەیەش، قوتابخانەیەکی هاوشێوە کرایەوە.
 
لە یەک ساڵی رابردوودا لە ناوچەی سیلڤانا، 25 پۆل لەلایەن خێرخوازانەوە دروست کراون و دەست بە جێبەجێکردنی 23 پۆلی دیکەش کراوە. بڕیارە لەم ساڵدا لە گوندەکانی ئەو ناوچەیە هیچ قوتابخانەیەکی کانێکسی نەمێنێت، کە سەرووی 10 قوتابیی هەبێت.
 
بەخشی سیلڤانا ناوچەکانی مەرگەوەڕ، دەشت و تەرگەوەڕ لەخۆدەگرێت. بە شارۆچکەی سیلڤاناشەوە کە ناوەندی بەخشەکەیە، ژمارەی دانیشتووانی بەپێی سەرژمێریی ساڵی 2016 زیاتر لە 60 هەزار کەسە.
 
گوندەکانی ئەو ناوچەیە بەتایبەت لەڕووی پەروەردەییەوە گەشەنەسەندوون و بەشی زۆری ئەو پڕۆژانەشی جێبەجێکراون، بە دەستی خێرخوازانی دەستڕۆیشتووی ناوچەکە کراون.
 
بەپێی ئاماری پەروەردەی پارێزگای ورمێ، لە زیاتر لە 5000 قوتابخانە جێگەی 670 هەزار قوتابیی پارێزگاکە نابێتەوە و پارێزگای ورمێ لانیکەم پێویستی بە دروستکردنی 5000 پۆلی نوێیە تاوەکو کێشەی کەمیی شوێن و خوێندن لە قوتابخانەی کۆن و ناستاندارد چارەسەر بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.