لە ئامەد تەرمی کچێکی 12 ساڵان لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

03-01-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان تەرمی کچێکی تەمەن 12 ساڵ لە نێو ماڵەکەیدا دۆزرایەوە. دەرکەوت شوێنەواری گوللـە بەسەرییەوە هەبووە.
 
تەرمی ئەو کچە رۆژی چوارشەممە، یەکی کانوونی دووەمی 2025، لە ماڵەکەیدا لە گەڕەکێکی ناوچەی سوور لە ناوەندی شاری ئامەد دۆزراوەتەوە.
 
کچەکە ناوی (م. ئـ)یە و  قوتابی پۆلی حەوتی سەرەتایی بووە لە قوتابخانەی سەرەتایی عەلی ئەمری.
 
بە گوێرەی زانیارییەکان، دەرگای ژوورەکەی قوفڵ دراوە، خێزانەکەی دەرگاکەیان شکاندووە و  چوونەتە ژوورەوە بینیویانە (م) لەسەر زەوی کەوتووە و گوللـە بەر سەری کەوتووە.
 
دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی پۆلیس و پزیشک، گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکەیان گواستەوە بۆ دادپزیشکیی ئامەد. 
 
تاوەکو ئێستا روون نەبووەتەوە کچەکە کوژراوە یان خۆی کوشتووە، داواکاری گشتی دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

ژیریی دەستکرد و شوێنگرتنەوەی دەستی کار لە کوردستان دا

لەگەڵ پێشکەوتنی زیاتری تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد، بەردەوام پرسیاری ئەوە دەکرێت: ئایا ئەم تەکنەلۆژیایە جێی دەستی کار دەگرێتەوە و شوێن بە فەرمانبەر (مرۆڤ) لە کەرتی تایبەت و حکومی لێژ دەکات؟ بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی میدیایی رووداو، تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان، ژیریی دەستکرد نەبووەتە مەترسی بۆ سەر بژێوی فەرمانبەر، کارمەند و کرێکار.