Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان03-02-2026

خاوەن پاڵاوگەکانی هەولێر 25 بارهەڵگر هاوکاری دەنێرنە رۆژئاوای کوردستان

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆرڤان رەفعەت

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هۆرڤان رەفعەت

رۆژی بڵاوکردنەوە

03-02-2026

بابەتی پەیوەندیدار

خوێندنی کوردیی لە کەرکووک: لە دەرچوونی قوتابیاندا پلەی یەکەممان بەدەستهێنا
کوردستان30-05-2026

خوێندنی کوردیی لە کەرکووک: لە دەرچوونی قوتابیاندا پلەی یەکەممان بەدەستهێنا

دهۆک، نزیکەی 18 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دا دابەشدەکرێن
کوردستان30-05-2026

دهۆک، نزیکەی 18 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دا دابەشدەکرێن

کەشی رۆژهەڵاتی کوردستان؛ پلەی گەرما دادەبەزێ و لە هەندێک ناوچە پێشبینیی بارانبارین دەکرێ
کوردستان30-05-2026

کەشی رۆژهەڵاتی کوردستان؛ پلەی گەرما دادەبەزێ و لە هەندێک ناوچە پێشبینیی بارانبارین دەکرێ

 
 رووداو دیجیتاڵ

لە هەولێرەوە جارێکی دیکە دەستی هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان درێژدەکرێت و 160 خاوەنکار و بازرگانی کەرتی پاڵاوگە سووتەمەنیی هەولێر، 25 بارهەڵگر کۆمەک و هاوکارییان بۆ رۆژئاوا کۆکردووەتەوە.
 
لە نێو هاوکارییەکاندا، چیرۆکی جیاواز هەن؛ یەکێک لەوان پیاوێکە کە خۆی کوڕی ئەنفالە، ئەو کە ئازاری مەینەتی چەشتووە، ئێستا لەگەڵ هاوڕێکانی بووەتە هەوێنی کۆکردنەوەی ئەم کاروانە بۆ سووککردنی باری سەرشانی لێقەوماوانی رۆژئاوا.
 
دیدار زوبێر بارزانی، خاوەنی یەکێک لە پاڵاوگەکانە، بە رووداوی گوت: "دوای ئەوەی کە سەرۆک بارزانی داوایکرد کە هاوکاری بنێرێتە رۆژئاوا و بەهانای خوشک و براکانمان بچین ئێمەش بە ئەرکی خۆمان دەکات، ئێمەش بە حەماسەت وەرمانگرت و کەمپینێکمان راگەیاند و 25 بارهەڵگر هاوکاریمان کۆکردەوە، سەبەتە خۆراکییەکان 25 ماددەی تێدایە."
 
عەبدوڵڵا سەعید تەندورە، سەرۆکی ئەنجوومەنی خاوەن پاڵاوگەکانی هەولێر لەبارەی کۆکردنەوەی هاوکارییەکان گوتی: "ئەوە کاری ئێمە بووە هەمیشە، ئێمە هەر کاتێک نیشتیمانەکەمان و کوردستانەکەمان پێویستی بە ئێمە بوبێت ئامادە بووین."
 
بەگوتەی ئەو کەسانەی بەشدارییان لە کەمپینەکەدا کردووە بۆ کۆکردنەوەی هاوکارییەکان، ئەو 25 بارهەڵگرە پڕن لە پێداویستییە سەرەکییەکان 
 
وەلی عومەر، ئەویش خاوەنی پاڵاوگەیە و هاوکاریی بۆ کەمپینەکە کۆکردووەتەوە بەوردی باسی سەرجەم ئەو پێداویستییانەی بۆ رووداو کرد، دەڵێت: "9 بارهەڵگریان ئاردە، 7 بارهەڵگر ئازووقەیە، 6 بارهەڵگر پەتاتەیە، 2 بارهەڵگر بەتانی و دۆشەکە، 1 بارهەڵگر پیازە، بە پشتیوانی خودا بەرێیان دەکەین بۆ کوردانی خۆمان لە بۆ رۆژئاوای کوردستان."
 
بڕیارە رۆژی چوارشەممە، ئەو کاروانە لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بگەیێندرێتە رۆژئاوای کوردستان.
 
ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتریش هەر لە رێگەی ئەو دەزگایەوە، 321 بارهەڵگر هاوکاریی جۆراوجۆر گەیێندراونەتە رۆژئاوای کوردستان.
 
پێشتر تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی کەمپینی (رەنجی رووداو) بۆ رۆژئاوایی کوردستان، 126 بارهەڵگری گەیاندە رۆژئاوای کوردستان.