رووداو - هەولێر
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کە دوێنێ شەو، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، بکوژی شەهید هوجام کوژرا.
ئەو سەرچاوەیە روونیکردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە تایبەت بوو بە کوشتنی موەفەق ئەسعەد، بکوژی شەهید هوجام، کە لە گەڕەکی قاهیرەی رۆژئاوای شاری موسڵ کاژێر 11 و نیوی شەوی رابردوو لێیدرا و لە ئەنجامدا خۆی کوژرا و یەکێکیش لەوانەی لەگەڵی بوون بریندارە.
هەروەها سەعید مەموزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەندێ سەرچاوەی بەرپرس لە ناوچەکە پشتڕاستییان کردەوە کە بکوژی شەهید هوجام کوژراوە.
پێشتریش هەوڵێکی وا درا بۆ کوشتنی بکوژی شەهید هوجام، لەکاتێکدا تەنیا بە سوکی بریندار بوو، بەڵام ئەمجارە وەک ئەو سەرچاوانە رایانگەیاند "کوژراوە".
هوجام عەبدولڕەحمان سورچی لە دایكبووی ساڵی 1970ی گوندی بەردەسۆرە، بە دووری 10كم لە شارەدێی رۆڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش. لەساڵی1991 دەبێتە پێشمەرگە و لە 25/1/2015 لە گەڕەكی عەرەبی شاری موسڵ لەلایەن چەکدارێکی کوردی داعش بەناوی موەفەق ئەسعەد شەهیدکرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ