Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سندووقێکی دەنگدان لە هەڵبژاردنی 2021 بۆ پەرلەمانی عێراق لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

سندووقێکی دەنگدان لە هەڵبژاردنی 2021 بۆ پەرلەمانی عێراق لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان03-04-2024

کۆمیسیۆن کارمەند بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان وەردەگرێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هەستیار قادر

رۆژی بڵاوکردنەوە

03-04-2024

بابەتی پەیوەندیدار

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ
کوردستان31-05-2026

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە
کوردستان31-05-2026

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە

رووداو دیجیتاڵ
 
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق دەست بە وەرگرتنى داواکارى بۆ کارمەندی سەر سندووقەکانى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکات، بەرپرسێکى کۆمیسیۆنیش دەڵێت، "بڕى پاداشتەکانیان لە نێوان 200 بۆ 250 هەزار دینار دەبێت".
 
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "لە 4ى نیسانەوە دەرگاى پێشکێشکردنى داواکارییەکان بۆ فەرمانبەرانى سەر سندووقى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکرێتەوە کە هەر وێستگەیەک پێنج فەرمانبەر و هەر ناوەندێکى دەنگدانیش چوار فەرمانبەرى سەر سندووقى پێویستە و ژمارەى کۆتایی لە هەفتەى داهاتوو رادەگەیێندرێت".
 
 پێشکێشکردنى داواکارى بۆ فەرمابەرانى سندووقەکانى دەنگدان تاوەکو 20ى نیسان بەردەوام دەبێت، لەرێگەى بەستەرێکى تۆڕى ئینتەرنێت بە ناونیشانى (pcemp.ihec.iq).
   
 عیماد جەمیل گوتی، "بڕى ئەو پارەیەى کە ئەو فەرمانبەرانە وەریدەگرن لەنێوان 200 بۆ 250 هەزار دینار دەبێت".
 
ئەوانەى ئەو ئەرکە دەیانگرێتەوە بریتین لە قوتابیان و دەرچووانی زانکۆ و  پەیمانگاکان. ئەوە جگە لە فەرمانبەرانى حکومەت بەو مەرجەى سەر بە هێزە ئەمنییەکان نەبن.
 
رۆژی 10ى حوزەیرانى 2024 دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، کە لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.