زیرەک گەنجێکی دانیشتووی هەولێرە، لە تەمەنی منداڵییەوە لەگەڵ باوک و برایەکی پیشەی تایەفرۆشی بووە. زیرەک دەڵێت: "باوک و براکەم وازیان لەو کارە هێنا، بەڵام من تاوەکو ئێستا بەردەوامم".
ئەو تایانەی زیرەک دەیانفرۆشێت، لە زۆر وڵاتی جیاوازەوە هاوردەدەکرێن، لەوانە: چین، کۆریا، ئەندەنووسیا، ژاپۆن، فەرەنسا و ئەمریکا.
زیرەک هەروەها دەڵێت "تایە دوو جۆری هەیە زستانی و هاوینی، بەڵام خەڵکی ئێمە زیاتر گرنگی بە هاوینی دەدات و زستانی نابەستێت، جاران تایە زۆربەی کەتان بوو، بەڵام ئێستا سیم و کەتانە
تایەفرۆشەکەی هەولێر باس لەوەش دەکات "پێشتر تایە کەتان بوو، بەڵام تایەی کەتان تەحەموولی ئەو خێرایەی ئێستا ناکات، ئەو تایانەی لە هەزە دەیانگەڕێنەوە لە بەرژەوەندی شۆفێرە هۆکارەکەشی ئەوەیە تایە هەیە لە 2013ـەوە بەستراوە و ستۆک بووە، بەرگەی رێگە ناگرێت، بەڵام هێشتا لەسەری دەڕۆن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ