Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا.

لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا.

کوردستان03-11-2025

وەزارەتی خوێندنی باڵا چارەنووسی ئەو خوێندکارانەی یەکلاکردەوە لە زانکۆ لاین وەرنەگیرابوون

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیڤان بەکر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

ژیڤان بەکر

رۆژی بڵاوکردنەوە

03-11-2025

تاگەکان

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025

بابەتی پەیوەندیدار

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ
کوردستان31-05-2026

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە
کوردستان31-05-2026

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، وەرگرتنی ئەو 892 خوێندکارەی راگەیاند کە پێشتر بەهۆی "کەمیی هەڵبژاردن" لە فۆرمی زانکۆلاین ناویان نەهاتبووەوە. گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، لە ئەمڕۆوە دەتوانن پەیوەندی بەو شوێنانەوە بکەن، کە لێی وەرگیراون.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 03-11-2025، عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو 892 خوێندکارەی کە بەهۆی کەمیی هەڵبژاردنی بەش و کۆلێژەکان لە فۆرمی زانکۆلاین وەرنەگیرابوون، بە فەرمانی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دەرچەی خوێندنیان بۆ کرایەوە و لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیران."
 
بەپێی رێنوێنییەکانی وەزارەت، پێویستە هەر خوێندکارێک لەکاتی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلایندا، ناوی 50 بەش و کۆلێژ بە ریزبەندی بنووسێت، بەڵام ئەو خوێندکارانە ژمارەیەکی زۆر کەمتریان هەڵبژاردبوو، بۆیە لەلایەن وەزارەتەوە فۆرمەکانیان رەتکرایەوە و داوایان لێکرا دووبارە پڕی بکەنەوە.
 
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆی گشتیی خوێندکارە وەرگیراوەکان، 860 خوێندکاریان دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی (بەشەکانی زانستی و وێژەیی) بوون و 32 خوێندکارەکەی دیکەش دەرچووی بەشە پیشەییەکانن.
 
سەبارەت بە مامەڵەی وەرگرتن، عەباس ئەکرەم گوتی: "خوێندکارە وەرگیراوەکان دەتوانن لە ئەمڕۆوە سەردانی ئەو زانکۆ و پەیمانگەیانە بکەن کە لێی وەرگیراون و دەست بە مامەڵەکانیان بکەن."
 
پێشتر رۆژی 14-10-2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی لە زانکۆ و پەیمانگەکان راگەیاندبوو. بەپێی ئامارەکانی وەزارەت، ئەم ساڵ 57 هەزار و 980 خوێندکار پۆلی 12ی ئامادەییان تەواو کردووە و لە بەرامبەردا 65 هەزار و 476 کورسیی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا بۆ پلانی وەرگرتن دابینکرابوون.