سێ کەس لە کەرکووک لەسەر دەستدرێژیکردنە سەر کچێک دەستگیرکران

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی کەرکووک دەستگیرکردنی سێ کەسی راگەیاند کە دەستدرێژییان کردووەتە سەر کچێک. یەکێک لەو کوڕانە کچەکەی بە بەڵێنی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی لە بەغداوە بردووەتە کەرکووک، دواتریش دوو کەسی نزیکی کچەکە دەستدرێژییان کردووەتە سەری.
 
عەقید عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، ئەمڕۆ چوارشەممە 04-02-2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، یەکێک لەو سێ کەسە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە "کچێکی خوار تەمەن 18 ساڵی ناسیوە، لە بەغداوە هەڵیخەڵەتاندووە و هێناویەتیە کەرکووک. دوای هێنانی بۆ شارەکە، دەستدرێژیی کردووەتە سەری؛ دواتریش دوو کەسی نزیکی کچەکە دەستدرێژییان کردووەتە سەری."
 
بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، کچەکە 10 رۆژ لەگەڵ تۆمەتباری یەکەم لە خانوویەکدا بووە.
 
دواتر ئەو کچە لەلایەن ئەو کەسەوە لە ماڵەکە دەکرێتە دەرەوە و ئەویش دەچێتە ماڵ خزمێکی، بەڵام لەوێش لەلایەن دوو کوڕی ئەو ماڵەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر.
 
دواتر کچەکە لەوێش دەکرێتە دەرەوە و گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، "مەفرەزەکانی نێو شار، ئەو کچە دەبینن تەنیایە لە شەقام جێهێڵدراوە و ئیدی لە بابەتەکە دەکۆڵنەوە."
 
سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی کچەکە، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک گوتی، "بەپێی راپۆرتی پزیشکی، کچەکە جگە لەوەی دەستدرێژیی کراوەتە سەر، شوێنەواری ئەشکەنجەی جەستەیی پێوە دیارە و لەڕووی دەروونیشەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە."
 
عەقید عامر شوانی رایگەیاند، تۆمەتبارەکان کە عەرەبن، بەپێی مادەی 393 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون، "دوای پشتڕاستبوونەوەی تاوانەکە و خستنەڕووی بەڵگەکان، سزا بەسەر تۆمەتباراندا دەسەپێندرێت."
 
مادەی 393 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە تاوانەکانی دەستدرێژیی سێکسی و لەو دۆخەی قوربانییەکە تەمەنی لە خوار 18 ساڵ بێت، سزاكەی تووندتر دەبێت و دەگاتە زیندانی تاهەتایی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی چینی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کۆمپانیایەکی چینی کارگەی بەستنی ئۆتۆمبێل لە هەولێر دەکاتەوە

دوای رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، کۆمپانیایەکی چینی کارگەیەکی بەستنی ئۆتۆمبێل لە پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە. جێگری سەرۆکی ژوورەکە دەڵێ، ئامانجیان دامەزراندنی کارگەیەکی گەورەی پیشەسازییە لە ئایندەیەکی نزیکدا.