Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی هێرشەکە

دیمەنێکی هێرشەکە

کوردستان04-03-2026

پارتی ئازادیی کوردستان: بە مووشەک هێرش کرایە سەرمان و پێشمەرگەیەک شەهید بوو

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

04-03-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ
کوردستان31-05-2026

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە
کوردستان31-05-2026

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان31-05-2026

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ

 
بەیانی ئەمڕۆ هێرشکرایە سەر بارەگای پارتی ئازادی کوردستان لە نزیک دێگەڵە لە پارێزگای هەولێر و بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەو حیزبەش دەڵێ، پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستداوە.
 
رۆژی چوارشەممە 4/3/2026 ئەدیب خالیدیان، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی ئازادی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "لە ئەنجامی هێرشێک بۆسەر بارەگای پارتی ئازادی کوردستان لە نزیک دێگەڵە پێشمەرگەیەکمان بەناوی جەلال رەشیدی کە خەڵکی سەقزە و منداڵێکی هەیە، شەهیدبوو".
 
خالیدیان دەڵێت: "هێرشەکە لە رێگەی دوو مووشەکەوە بووە و جگە لە شەهیدبوونی پێشمەرگەیەکمان، سێ پێشمەرگەی دیکە بریندارن".
 
شەوی رابردوو، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، "بە 30 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، بنکە و بارەگای گرووپەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستانی عێراقمان پێکاوە."
 
سوپای پاسداران دەڵێ: "هێرشە هەواڵگرییەکە سەرکەوتووەکە لەکاتێکدا بووە، گرووپۆکە شەڕفرۆشەکانی دژبەری شۆڕش لە هەوڵی پلان داڕشتن بوون بۆ هاتنەناوەوە و هەوڵ دژی هەرێمی پیرۆزی نیشتمانی ئیسلامی."
 
راگەیێندراوەکەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی و پێشنیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەکانی حیزبی دیموکرات لە کۆیە.
 
تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە رووداوی راگەیاندبوو، لە ئەنجامی هێرشەکەی سەر بنکەکانی حیزبی دیموکرات، ئێستا کەسێک بە سووکی بریندار بووە.

دوای هێرش بۆ سەر بارەگاکەیان لە دێگەڵە، پێشمەرگەیەکی پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) دەڵێت: بە هاژەک و درۆن هێرشەکەیان کردووە pic.twitter.com/sC5mVealPZ

— Rudaw (@Rudawkurdish) March 4, 2026