گالەری

رووداو - هەولێر 


بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان قەدەخەی تەواوی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە هەرێمی کوردستان بۆ 48 کاژێر دەستیپێکردووە و بەهۆیەوە شەقامەکانی ئەمڕۆی هەولێر بە تەواوی چۆڵ دەردەکەون.

ئەم وێنانە لە ئاسمانەوە گیراون، رائید ئەحەد دۆڵەمەڕی، بەرپرسی تیمی فڕۆکەوانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کە ئەوان رۆژانە لەگەڵ پۆلیسی هاتووچۆ بەسەر ئاسمانی هەولێردا دەسوڕێینەوە و راپۆرتی خۆیان پێشکەش بە لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن.

رۆژی هەینی 3-4-2020 وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوە کرد، کە لە کاژێر 12:00ـی نیوەڕۆی رۆژی 4-4-2020 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.