بە درۆن هێرش کرایە سەر هەولێر، کۆیە و سلێمانی

04-04-2026
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، بە درۆن هێرش کرایە سەر شارەکانی هەولێر، کۆیە و سلێمانی. 
 
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئێوارەی ئەمڕۆ بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر شاری کۆیە و سەرجەم درۆنەکان تەقیونەتەوە، بەڵام زیانی گیانییان نەبووە.
 
هەر ئێوارەی ئەمڕۆ، درۆنێک لە نزیک پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی ناوەندی شاری سلێمانی کەوتە خوارەوە و زیانی نەبووە.
 
نزیکەی کاژێر 6:00ی ئێوارەش، دوو درۆن لە ئاسمانی شاری هەولێر لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێنران و هیچ زیانێکیان نەبوو.
 
لەدوای دەستپێکردنی جەنگ لە 28ـی شووباتدا، لە نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران، هێرشەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دکتۆر سەلاح تۆفیق باڵەکی، پسپۆڕی مایکرۆبایۆلۆجیی پزیشکی و شاهۆ ئەمین

پڕۆفیسۆرێکی کورد لەبارەی ڤایرۆسی هانتا: هاوشێوەی کۆرۆنا نابێت

پسپۆڕێکی مایکرۆبایۆلۆجیی پزیشکی لە زانکۆی هەولێری پزیشکی، دڵنیایی دەداتە هاونیشتمانییان کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی (هانتا) لەناو کەشتییەکی گەشتیاریدا کە نابێتە پەتایەکی جیهانیی هاوشێوەی کۆرۆنا. رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش دەڵێت: "مەترسییەکە زۆر کەمە."