رووداو - هەولێر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 04-05-2020 هونەرمەندی نێوداری کورد سەعید گاباری لە تەمەنی 64 ساڵی کۆچی دوایی کرد و لەسەر وەسیەتی خۆی لە گۆڕستانی مەلا ئۆمەر لە هەولێر بەخاکسپێردرا.
هونەرمەند سەعید گاباری
- سەعید گاباری هونەرمەندێکی ناسراوی کوردە
- خەڵکی حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانە
- ساڵی 1956 لەدایکبووە
- باوکی هەشت منداڵ بوو
- ماوەی 50 ساڵە گۆرانی گوت
- سەرەڕای ئەوەی نابینا بوو، چووە ناو ریزەکانی شۆڕش
- جگە لە سترانی شۆڕشگێڕی، گۆرانی ئەڤینداریشی گوت
- لە شاعیران سەیدایێ تیرێژ و جگەرخوێن نزیکبوو
- لە تیپی شۆڕش بووە لەکاتی شۆڕش دا لەگەڵ ئەردەوان زاخۆیی و شاکر ئاکرەیی
- ژمارەیەک هۆنراوەیانی کردە گۆرانی
- بڵبڵێ دڵشاد لە گۆرانییە بەناوبانگەکانییەتی کە هۆنراوەی سەیدایێ تیرێژە
- چەند گۆرانیبێژێک گۆرانییەکانی سەعید گابارییان گوتووەتەوە
- دوای گەڕانەوە لە ئەڵمانیا بەهۆی کۆرۆناوە 14 رۆژ لە کەرەنتیندا بوو
- دەرکەوت تووشی کۆرۆنا نەبووە
- نەخۆشی شیرپەنجەی سییەکانی هەبوو
- نزیکەی هەفتەیەک لە نەخۆشخانە خرایە ژێر چاودێریی چڕی پزیشکییەوە
- کاژێر 4:45 خولەک لە نەخۆشخانەی سەردەم لە هەولێر کۆچی دوایی کرد