گالەری

 
رووداو دیجیتاڵ
 
دووەمین لووتکەی تەندروستیی کوردستان بەڕێوەدەچێت، چەندین پانێڵی جیاواز لە بوارەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، کاریگەرییەکانی پیسبوونی ئاو بە سەرچاوەکانی نەوت و باسکردنی پەتای بێدەنگ، کە ناسراوە بە قەڵەوی؛ هەروەها پانێڵی تایبەت بە تەندروستی و دەرووندروستیی منداڵان پێشکێش دەکرێن.
 
لە لووتکەی تەندروستیی کوردستان، تەندروستیی گشتی و گۆڕانەکانی کەشوهەوا گەنگەشە دەکرێن و کەرتی تەندروستی و کەرتی خوێندنی باڵا بەشداریی تێدا دەکەن، هەروەها بایەخی رۆڵی پەرستاری لە کەرتی تەندروستی مژارێکی لووتکەی تەندروستیی کوردستانە، پاشانیش پێشنیازەکانی نێو لووتکەکە کۆدەکرێنەوە و دەدرێنە لایەنی پەیوەندیدار.