دادگەیەکى کەرکووک بڕیارێک لە بەرژەوەندى دوو جووتیارى کورد دەردەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دادگەیەکى کەرکووک لە بەرژەوەندیی دوو جووتیارى کورد بڕیاری دا سکاڵاى سێ هاووڵاتى عەرەب رەتبکاتەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 4ى ئایارى 2026 بڕیارەکە لەلایەن دادگەى دووبزەوە لە کەرکووک دەرکرا.
 
محەممەد ئەمین، نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دادگە سەرجەم تۆمەتەکانی رەتکردنەوە کە عەرەبەکان ئاڕاستەى دوو جووتیارە کوردەکەیان کردبوو.
 
سێ جووتیارە عەرەبەکە خەڵکی گوندی (مەلحە)ن لە سنووری دووبز و جووتیارە کوردەکانیش خەڵکی گوندی (جێسمە)ن لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان. ئاوی زێی بچووک دوو گوندەکە لە یەکدی جیا دەکاتەوە. گۆڕینی رێڕەوی ئاوەکە بەپێی تێپەڕبوونی کات وایکردووە رووبەری زەویی گوندە کوردییەکە زیادبکات و عەرەبەکان داوای ئەو رووبەرە زەوییەیان دەکرد کە چووەتە سەر زەوی جووتیارە کوردەکان. 
 
ئەو زەوییەی سکاڵاکارەکان داوایان دەکرد لە ساڵی 1963ـەوە بەهۆی دەرکردنی جووتیارانی کورد لێیان داگیرکراوە و دراوەتە عەرەبەکان و لە ساڵی 2003 کوردەکان گەڕاونەتەوە سەر زەوییەکانیان.
 
زرار مستەفا، یەکێک لەو دوو جووتیارە کوردە کە سکاڵایان لەسەر تۆمارکرابوو، پێشتر بە رووداوى گوتبوو، "ئەوە زەویی باب و باپیرانمانە. جووتیارە عەرەبەکان بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە گوایە لە دادگە هەڕەشەمان لێکردوون، بەڵام ئەوە رووینەداوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی بارانبارین و بای بەهێز لە رووها

لە رووها کەسێک لە ئەنجامی رەشەبا گیانی لەدەستدا و 40ی دیکە برینداربوون

لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، دوای بارانی بەخوڕ، لافاو دروستبوو و بایەکی بەهێزیش هەڵیکرد. لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و 40 کەسی دیکەش بریندار بوون. لە دوو شارۆچکەی رووها پشووی خوێندن راگەیێندرا