رووداو-خەلیفان
شوانێک لە گوندی بیرۆکانی خەلیفان تووشی حاڵەتی تای خوێنبەربوون بوو، لە نەخۆشخانەی هەولێر چارەسەر دەکرێ باری تەندروستی جێگیرە. باوک و دایکی کوڕە شوانەکە خێزاندارن، 10 منداڵیان هەیە، ئیوارە کوڕە شوانەکەیان گەڕاوەتەوە ماڵەوە باوکی دەڵێ هاواری قاچ ئێشەی دەکرد، تای لێدەهات تا بەیانی رشایەوە گوتمان هیچ نییە نەمانبردە لای دکتۆر.
تیمی تەندروستی و ڤێتێرنەری پشکنینیان کردووە بۆ خەڵکی گووندەکە و ئاژەڵ و مەڕ و ماڵاتیش، کاروان کەریم خان بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان دەڵێ، حکومەت بودجەی پێویستی تەرخان کردووە ڤایرۆسەکە بە تەواوی بنبڕکراوە.
به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی و له‌ناوبردنی په‌تای تای خوێنبه‌ربوون له هه‌رێمی كوردستان، ژوری عه‌مه‌لیات له ته‌ندروستی و ڤێته‌رنه‌ری پێكهێنراوه بۆ رشاندنی ئه‌و گوندانه‌ی ئاژه‌ڵی ماڵی تێدا به‌خێو ده‌كرێت و ئه‌و گونده‌شی له سنووری شارۆچكه‌ی خه‌لیفانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر نه‌خۆشییه‌كه‌ی لێ تۆمار كراوه، پشكنین و به‌دواداچوون بۆ ته‌ندروستی دانیشتووانی ده‌كرێت.
كاروان خه‌لیفانی، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی خه‌لیفان بە رووداوی راگەیاند: "ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر لایه‌نی ته‌ندروستی پێویست بووه ئه‌نجام دراوه به‌رده‌وام تیمه ته‌ندروستییه‌كان چاودێری بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن، شوكر جگه له یه‌ك هاووڵاتی نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه له هیچ كه‌سێكی دیكه‌دا ده‌ر نه‌كه‌وتووه".
ئاژه‌ڵ هۆكاری دروستبوونی ڤایرۆسی (کریمیان-کۆنگۆ) نه، له رێگه‌ی مێشوله‌ی گه‌نه كاتێك خوێنی مشك و جرج ده‌مژێت و له‌سه‌ر ئاژه‌ڵان ده‌نیشێته‌وه و نه‌خۆشیان ده‌كات، به نزیكبوونه‌وه‌ی مرۆڤیش له ئاژه‌ڵه نه‌خۆشه‌كه ڤایرۆسه‌كه ده‌گوازرێته‌وه.
د. میغداد ئیبراهیم، بەڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بە رووداوی راگەیاند: "نه‌خۆشییه‌كه به‌و پێیه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاژه‌ڵه كه مرۆڤ تووش ده‌كات، بۆیه ئێمه سه‌رقاڵین كه له‌و شوێنه‌ی ڤایرۆسه‌كه سه‌ری هه‌ڵداوه له نێوی ببه‌ین و دواتر بازنه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان فراوانتر ده‌كه‌ین و ده‌شتوانین كۆنترۆڵی بكه‌ین".
خێزانی ئەو كوڕه شوانه كه تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووه، باسی سه‌ره‌تای نه‌خۆشبوون و باری ته‌ندروستی ئێستای کوڕەکەیان دەکەن.ئیسماعیل عوسمان، باوكی محەممهد كه تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووه بە رووداوی راگەیاند: "كوڕه‌كه‌م ئێواره له‌به‌ر مه‌ڕ هاته‌وه و وتی ئه‌ژنۆم ژان ده‌كات، دواتر تووشی سكچوون و رشانه‌وه هات، بردمانه نه‌خۆشخانه و دواتر ره‌وانەی هه‌ولێریان كرد و ئێستاش رێگه‌ناده‌ن بیبینین تاوەکو بزانین باری ته‌ندروستی چۆنه".
حكومه‌ت بودجه‌ی پێویستی بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ته‌رخانكردوه. كاروان كه‌ریم خان، به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی خه‌لیفان بە رووداوی راگەیاند: "بودجه‌ی پێویست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه ته‌رخانكراوه، ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر هێڵن و كار ده‌كه‌ن بۆ بنبڕكردنی ڤایرۆسه‌كه.
نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون بۆ یه‌كه‌مجار له عێراق ساڵی 1979 تۆمار كراوه و 6 هاووڵاتی به هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ