Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک زیارەتکاری شیعە لە کەربەلا. وێنە: ئەرشیڤ/AFP

ژمارەیەک زیارەتکاری شیعە لە کەربەلا. وێنە: ئەرشیڤ/AFP

کوردستان04-07-2023

رێڕەوی هاتووچۆ بۆ زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن لە پارێزگای ورمێ ئامادە دەکرێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو سۆرانی

رۆژی بڵاوکردنەوە

04-07-2023

بابەتی پەیوەندیدار

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ
کوردستان31-05-2026

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە
کوردستان31-05-2026

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان31-05-2026

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و گەشەپێدانی شارەکانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، چاکسازی و کارپێکردنی چوار هێڵی میحوەری پیرانشار – سەردەشت بۆ پەرەپێدانی رێگەکانی رۆیشتنی زیارەتکارانی چلەی حوسێنی بە 1500 ملیار ریاڵی ئێرانی، کە دەکاتە 30 ملیۆن دۆلار مەزەندە کراوە و ئێستا دوو کیلۆمەتری ئامادەیە بۆ قیرتاوکردن.
 
سەید موحسین حەمزەلو، بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و گەشەپێدانی شارەکانی پارێزگای ورمێ گوتی، "کارەکانی چاکسازی و ژێرخانی لە چوار کیلۆمەتری پیرانشار - سەردەشت بەڕێوەدەچێت و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 400 ملیار تمەن، واتە 8 ملیۆن دۆلار، بۆ ئەم پڕۆژەیە خەرج کراوە."
 
حەمزەلو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، "میحوەری پیرانشار - سەردەشت بە درێژایی 93 کیلۆمەتر ئەگەری گەیشتن بە ترانزێت بۆ گومرگی تەمەرچین لە دیوی باشووری پارێزگاکەوە دابین دەکات."
 
بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و گەشەپێدانی شارەکانی پارێزگای ورمێ ئامانجی پەرەپێدانی ئەو رێگەیەی بۆ زیادکردنی توانای هاتووچۆ و ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی بەرهەمەکان و خزمەتگوزاری و بەرهەمی کشتوکاڵی و رێکخستنی دەروازەی پیرانشار لە دیوی سەردەشتەوە گەڕاندەوە.
 
ئەم پڕۆژەیە 7.5 کیلۆمەترە و لە دوو ساڵی داهاتوودا تەواو دەبێت. ئەوەش لە کاتێکدایە کە ساڵی پار زیاتر لە 30 هەزار زیارەتکاری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی حاجی ئۆمەران و باشماخەوە بۆ رێورەسمی چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسین چوونە کەربەلا.
 
رێوڕەسمی ئیمام حوسێن هەموو ساڵێک لە 20ی مانگی سەفەر/کۆچی لە عێراق و چەند وڵاتێکی دیکە بەڕێوەدەچێت. سەتان هەزار لە پەیڕەوانی شیعە سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێن لە کەربەلا دەکەن و بە چەندین شێواز ماتەم دەگێڕن.