رووداو دیجیتاڵ
لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم و دێرسمی باکووری کوردستان، هەروەها پارێزگاکانی ریزە، ئەرزەڕۆم و بایبورتی تورکیاش بەفر دەبارێت. پلەی گەرما لەو شوێنانە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
شەوی رابردوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ رۆژی هەینی 4ـی مانگ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەفر لە چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستان و تورکیا دەبارێت.
وەک لە پێشبینییەکەدا هاتبوو، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەفربارین لە بەرزاییەکانی دێرسم و ئەرزەڕۆم لە باکووری کوردستان دەستیپێکرد و دوای ماوەیەک بەشێک لە گوند و بەرزاییەکانی سپیپۆش کرد.
هاوکات لە بەرەبەیانییەوە لە پارێزگاکانی ئەردەخان، چەولیگ، مووش و قەرسی باکووری کوردستان باران دەبارێ.
لە پارێزگاکانی ریزە، ترابزۆن و بایبورتی تورکیاش پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرزە باری و دواتر بەفر ناوچە شاخاوییەکانی سپیپۆش کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا، سبەی شەممە 5ـی تەممووز، لە 16 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا باران دەبارێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ