رووداو - ئامەد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 4-8-2015 تەقینەوەیەک لە بۆری گازی سرووشتی باکۆ-تفلیس-قارس-ئەرزڕۆم روویدا، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە.
گونەی ئۆزدەمیر والی شاری قارس لە باکووری کوردستان رایگەیاند، تەقینەوەکە لە بۆری گازی سروشتی باکۆ-تفلیس-قارس-ئەرزڕۆم روویداوە، کە بە شارۆچکەی ساریکامیشدا دەڕوات.
گونەی ئۆزدەمیر ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی تەقینەوەکە ناردنی گازی سرووشتی لەو هێڵەوە وەستاوە و پاش رووداوەکە رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر و لێکۆڵینەوەکانیش لەسەر هۆکاری تەقینەوەکە بەردەوامە.
بەگوێرەی زانیارییەکان دەنگی تەقینەوەکە لە شارۆچکەی ساریکامیش بیستراوە، کە 20 کیلۆمەتر لە شوێنی رووداوەکەوە دوورە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ