رووداو - هەڵەبجە
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد و خۆپیشاندانه‌كه‌ش گرژی لێكه‌وته‌وه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 04-08-2015 ژماره‌یه‌ك لە دانیشتووانی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه خۆپیشاندانێكیان بۆ به‌رده‌م قایمقامیه‌تی قه‌زاكه ئه‌نجامدا و چه‌ند داوایه‌كیان ئاڕاسته‌ی قایمقام كرد، به‌ڵام گرژی كه‌وتە نێوان خۆپیشانده‌ران و لایه‌نه ئه‌منییه‌كان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی رێبین یارئەحمەد،په‌یامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، خۆپیشانده‌ران بینای قایمقامییه‌تیان به‌ردباران كردووه.
،داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران بریتیبوون له، باشكردنی خزمه‌تگوزاری كاره‌با، ئاو و گرنگیدان به پرۆژەكان له‌ناوچه‌كه‌دا .
خۆپیشانده‌ران دا‌واشیان كردووه كه قایمقامی قه‌زاكه ده‌ستله‌كاربكێشته‌وه.
په‌یامنێری رووداو به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی كردووه به قایمقامی قه‌زاكه‌وه و قایمقام ته‌نها گوتوویه‌تی: ئه‌گه‌ر كه‌سێك داواكاری هه‌بێت بۆ شه‌ڕه به‌رد ده‌كات؟.
بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەكانی وەك ئاو و كارەبا، چەند رۆژێكە شەپۆلێكی ناڕەزایی بەتایبەت سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیانی گرتووەتەوە و لە هەندێك شوێنیش گرژی و پێكدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان روویدا.
به‌هه‌مان شێوه دوێنێ 03-08-2015 بەشێك لە دانیشتووانی قەزای سەیدسادق بۆ داواكردنی كۆمەڵێك خزمەتگوزاری و لابردنی سەرۆك شارەوانییەكەیان رژانە سەرشەقام و قایمقامی قەزاكەش دەڵێت، داواكارییەكانیان دەگەیێنینە شوێنی خۆی.
وێنەیەکی خۆپیشاندان لە کفری
لە ناحیەی رزگاریش دوێنێ خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا و خۆپیشانده‌ران رێگای نێوان كەلار -كفرییان داخست.
شەماڵ رەئوف، چالاکوانی مەدەنی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند:"خۆپیشانده‌ران چوونەتە بەردەم باڵەخانەی قایمقامیەتی کفری، بەڵام هیچ کەسێک لە بەرپرسە ئیدارییەکان نەهاتوونەتەوە دەرەوە، بۆیە باڵەخانەکەیان بەردباران کردووە و دواتریش فەرمانگەی کارەبایان بەردباران کردووە”.

وێنەی خۆپیشاندەران لە حاجیاوا
خۆپیشاندەرانی خورماڵیش به فڕێدانی به‌رد و سووتاندنی تایه، دوێنێ رێگه‌ی سه‌ره‌كی شارەدێكه‌یان گرت. به‌گوته‌ی خۆپیشاندەران، هیچ كام له به‌رپرسه حكومییه‌كان نەچوونەتە نێو خۆپیشاندەران و به‌ده‌م داواكاریه‌كانیان نەچوون.
بەتۆمەتی بەشداریكردن و رێكخستنی خۆپیشاندانەكەی ئێوارەی رۆژی دووشەممەی شاری سلێمانییەوە و، هەروەها هاندانی خەڵك بۆ پشێووی، هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی چەند كەسێكیان دەستگیركرد، سەرۆكی لیژنەی ئەمنی سلێمانیش دەڵێت " هەموویان دوای ئیجرائات ئازادكراون “.
خۆپیشاندانی بەشێك لە هاونیشتمانیانی شاری سلێمانی لە رۆژی 3ی ئاب، بەهۆی خراپی رەوشی كارەبا و ئاو و خزمەتگوزارییەوە بوو، كە سەرەتا لای پاركی دایكەوە دەستیپێكرد و لەنزیك سەرای سلێمانی هێزە ئەمنییەكان بڵاوەیان پێكردن و چەند کەسێکیان دەستگیرکردن.
به‌رپرسان چی ده‌ڵێن؟
حاكم حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە سەبارەت بە دواکاری خۆپیشاندەران گوتی:" ئەوەی خۆپیشاندەران داوایدەکەن رەوایە، بەڵام من هیچ دەسەڵاتێکم نییە بتوانم سەرجەم داواکارییەکانی خۆپیشاندەران جێبەجێبکەم، چونکە هیچ دەسەڵاتێکی ئەوتۆم نییە و تەنانەت بەبێ پرس ناتوانم شووشەی ژووری پەنجەرەکەی خۆشم بگۆڕم". گوتیشی "ئەگەر وابڕوات من دەستلەکارکێشانەوەی خۆم پێشكەش دەكەم”.
هاوكات ئەزوەر جەعفەر بابەکر، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجیاوا سەبارەت بە خزمەتگوزاری لە ناوچەکەدا بە رووداوی گوت:" لە ناحیەی حاجیاواش وەک سەرجەم شوێنەکانی دیکە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەكان خۆپیشاندانكرا، بەڵام حاجیاوا بەپێچەوانەی شوێنەکانی دیکەیە و خزمەتگوزاری بۆ کراوە، تاوەکو ئێستاش بەشێک لە پڕۆژەکان کاریان تێدادەکرێت و لە قۆناخی کۆتایدان”.
په‌یامنێری رووداو به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی كردووه به قایمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌وه و قایمقام ته‌نها گوتوویه‌تی: ئه‌گه‌ر كه‌سێك داواكاری هه‌بێت بۆ شه‌ڕه به‌رد ده‌كات؟.
بەختیار عەبدولرەحمان، سەرۆكی لیژنەی ئەمنی سلێمانیش سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی به‌شێك له خۆپیشانده‌ران بە ( تۆڕی میدیایی رووداو)ی گوت " ئەو كەسانە بەو هۆیەوە دەستگیركراون، كە بەبێ ئاگاداری ئێمە و بەبێ مۆڵەت خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە، هەرچەندە ژمارەیان كەمبووە، بەڵام بەو پێیەی كە شوێنی خۆپیشاندانەكە سەنتەری نێو شار و شەقامی پیرەمێرد بووە، بۆیە هێزەكانی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان چوار كەسیان دەستگیركردوون".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ