لە بازاڕی سێبیرانی هەولێر ئاگرکەوتەوە

04-08-2018
راوچی حەسەن @Rawchihasan
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی هەولێر: بەهۆی زۆری خەڵک ناتوانین ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەین
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی هەولێر: بەهۆی زۆری خەڵک ناتوانین ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەین
نیشانەکردن ئاگرکەوتنەوە
A+ A-
رووداو - هەولێر 

لە بازاڕی سێبیرانی هەولێر ئاگرکەوتەوە، پەیامنێری رووداو دەڵێت، تاوەکو ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵنەکراوە و چەند دووکانێک سووتاون. 

بەگوتەی شایەتحاڵێک کە بۆ رووداو قسەی کرد گوتی: "کاژێر 9:30 خولەک گەیشتینە شوێنی رووداوەکە و دوای ئەوە تیمەکانی بەرگریی شارستانی هاتنە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەش بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە".

عەمید شوان عەبدولقادر، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەهۆی زۆری خەڵک ئێمە ناتوانین ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکەین، بەداخەوە کەس هاوکارییمان ناکات و تەنها قەرەباڵخیان دروستکردووە". 

بەگوتەی سیامەند کەریم، پەیامنێری رووداو، تیمەکانی بەرگریی شارستانی داوای هاوکارییان لە پۆلیس کردووە بۆ ئەوەی بڵاوە بە خەڵکی بکەن، چونکە ئەوان رێگرن لە کوژراندنەوەی ئاگرەکە. 

پەیامنێری رووداو دەڵێت، بازاڕەکە جلوبەرگی منداڵانی تێدایە و پێیدەڵێن بازاڕی سێبیران، کە بەشێکە لە بازاڕی قەیسەری هەولێر و تاوەکو ئێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵنەکراوە.

یەکێک لە دووکاندارەکان دەڵێت، ئەو بازاڕە نزیکەی 300 دووکانی تێدایە و کەلوپەلی وەرزشی و جلوبەرگی منداڵانی تێدایە. 



ئێستا: ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر

ئێستا: ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر

Posted by Rudaw on Saturday, August 4, 2018

 





کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە