لە هەشت مانگدا 45 هەزار هێکتار دارستان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان سووتاون

26-11-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
نیشانەکردن ئاگرکەوتنەوە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
فەرماندەی یەکەی پاراستنی سەرچاوە سرووشتییەکانی ئێران رایگەیاند، لە هەشت مانگی رابردوودا زیاتر لە دوو هەزار ئاگر لە دارستان و لەوەڕگەکانی ئەو وڵاتە کەوتووەتەوە، بەو هۆیەوە رووبەرێکی فراوانی ژینگە سووتاوە و پارێزگاکانی سنە و کرماشانیش لە ریزبەندی پێشەوەی زیانلێکەوتووانن.
 
مەجید زەکەریایی، فەرماندەی یەکەی پاراستنی سەرچاوە سرووشتییەکانی ئێران رۆژی چوارشەممە، 26-11-2025 ئامارەکانی تایبەت بە ئاگرکەوتنەوەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "لە ماوەی هەشت مانگدا دوو هەزار و 310 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لەوەڕگەکانی ئێران تۆمارکراون."
 
بەگوتەی زەکەریایی، بەهۆی ئەو ئاگرانەوە 45 هەزار و 809 هێکتار دارستان و لەوەڕگە سووتاون، کە بەشێکی زۆری ئەو زەوییانە لەژێر چاودێری و پاراستنی سامانە سروشتییەکاندا بوون.
 
بەرپرسەکەی ئێران بەراوردکارییەکی لەگەڵ پار کرد و گوتی: "بەراورد بە پار ژمارەی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە 12٪ زیادی کردووە، بەڵام خۆشبەختانە رووبەری سووتاوی دارستان و لەوەڕگەکان بەراورد بە هەمان ماوەی پار، 2٪ کەمی کردووە."
 
بەگوێرەی ئامارەکانی یەکەی پاراستنی سەرچاوە سرووشتییەکان، پاش پارێزگای فارس، پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.
 
مەجید زەکەریایی روونیکردەوە: "پارێزگای فارس بە سووتانی 12 هەزار و 841 هێکتار دارستان و لەوەڕگە بە پلەی یەکەم دێت؛ پارێزگای سنە بە سووتانی 4 هەزار و 875 هێکتار لە پلەی دووەم و پارێزگای کرماشانیش بە 4 هەزار و 737 هێکتار لە پلەی سێیەم دێت."
 
سەبارەت بە هۆکارەکانیش، زەکەریایی ئاشکرای کرد، 95٪ـی ئاگرەکەوتنەوەکان بەهۆی هۆکارە مرۆییەکانەوە بووە، هەرچەندە هۆکارە سرووشتییەکانیش رۆڵیان لە تەشەنەسەندنی ئاگرەکاندا هەبووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند بووتڵێکی کحولی ساختە.

بەهۆی خواردنەوەی کحولی قاچاخ لە ئێران 4 کەس گیانیان لەدەستدا

بەگوێرەی پۆلیسی ئێران، چوار کەس لە شاری ئێرانشەهر لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە، بەهۆی خواردنەوەی کحولی قاچاخەوە گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش ژەهراوی بوون. هاوکات پۆلیس رایگەیاند، سێ کەسیان لەسەر دۆسیەکە دەستگیرکردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە خواردنەوە و فرۆشتنی کحول لە ئێران قەدەخەیە و بازاڕێکی بەرفراوانی نایاسایی بۆ بەرهەمە قاچاخەکان دروست کردووە.