رووداو دیجیتاڵ
لە شاری هەولێر بەشێوەیەکی فراوان یادی مەولوودی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) کرایەوە. ئەم وێنانە چەندین گۆشە و دیمەنی جیاوازی مەولوودەکە پێشاندەدەن.
قەڵای هەولێر وەکو هەموو ساڵێک، یادی مەولوودی تێدا کرایەوە. یادەکە لە هەولێر کرایەوە، بەڵام دانیشتووانی زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بەشدارییان تێدا کرد.
یادی مەولوود لە شاری هەولێر بە گوتنەوەی سروودی ئایینی، هەڵدانی چەندین بانەری فەرموودەکانی پەیامبەری ئیسلام و بەخشینەوەی شیرینی بەرزڕاگیرا.
پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) ناوی محەممەد كوڕی عەبدوڵڵای كوڕی عەبدولموتەڵیبە، رۆژی 22-4-571 زایینی، کە دەکاتە 12ـی رەبیعی یەکەمی کۆچی، لەدایكبووە، کۆتا پەیامبەرە كە نێردراوە.