وەزارەتى گواستنەوەى عێراق بۆ رووداو: رێگەى گەشەپێدان بە پێشابوور دا تێدەپەڕێت

04-11-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەى نەخشەى بنەڕەتی پڕۆژەى رێگەى گەشەپێدان کە لەلایەن کۆمپانیایەکى ئیتاڵى ئامادە کراوە، هێڵەکە بە هەرێمى کوردستان دا تێدەپەڕێت. گوتەبێژى وەزارەتى گواستنەوەى عێراق دەڵێت، "قۆناخى کۆتایی نەخشەکە لە 2025 ئامادە دەبێت و دەخرێتە بەردەم کۆمپانیاکان بۆ جێبەجێکردن."  
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 04-11-2024، مەیسەم سافى، گوتەبێژى وەزارەتى گواستنەوەى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: نەخشەى بنەڕەتیی پڕۆژەى رێگەى گەشەپێدان تەواو کرا کە لەلایەن کۆمپانیایەکى ئیتاڵییەوە ئامادە کراوە.
 
درێژیى پڕۆژەى رێگەى گەشەپێدان 1200 کیلۆمەترە، لە هێڵى گواستنەوەى کاڵا و گەشتیارى و شەمەندەفەر و وشکانی پێکدێت، لە بەندەرى فاو لە بەسرە دەستپێدەکات تاوەکو تورکیا. مەیسەم سافى گوتى: "هێڵەکە بەگوێرەى نەخشە بنەڕەتییەکەى، لە پێشابوور و هەرێمى کوردستانەوە تێپەڕ دەبێت بۆ تورکیا".
 
تێچووی پڕۆژەکە 17 ملیار دۆلارە، 10.5 ملیار دۆلارى بۆ شەمەندەفەری پێشکەوتووی کارەبایی دەبێت و 6.5 ملیار دۆلاریش تێچووی دروستکردنی هێڵە ئاسنینەکەى دەبێت، قۆناخی یەکەمی پڕۆژەکە ساڵی 2028 تەواو دەبێت و دوایین قۆناخى لە 2050 تەواو دەبێت.
 
گوتەبێژى وەزارەتى گواستنەوەى عێراق رایگەیاند: "قۆناخى کۆتایی نەخشەکە لە 2025 ئامادە دەبێت و وردەکاریى پڕۆژەکەى تێدایە، وەکو پرد، باڵەخانە و وێستگەکان و دواى ئەوە دەخرێتە بەردەم کۆمپانیاکان بۆ جێبەجێکردن".
 
15 کۆمپانیا پڕۆژەکە جێبەجێى دەکەن، پێشبینی دەکرێت داهاتى ساڵانەى بگاتە چوار ملیار دۆلار.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی: بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن یان پێکهێنانی کابینەی دەیەم ئامادەین

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان راگەیاند، بۆ هەردوو بژاردەی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن یان پێکهێنانی کابینەی دەیەم ئامادەن و گوتی، "بۆ پێکهێنانی حکومەت مەرجمان هەیە کە یەکێتی هاوبەشێکی راستەقینە بێت."