ئاسایشی هەرێمی کوردستان باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیردەکات

04-12-2023
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر کە سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانە دەڵێت، چوار کەسیان بە تۆمەتی  بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکردوون و دەستیان بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ و ماریوانا)دا گرتووە. 
 
رۆژی دووشەممە، 04-12-2023، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا گوتی، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لەلایەن هێزەکانیانەوە باندێکی چوار کەسییان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکردوون. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئاسایشی هەولێر، دوو لە تۆمەتبارەکان ئافرەت بوون و دوانەکەی دیکە پیاو بوون، سەرجەمیان هاووڵاتیی سوورین.
 
ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتییان دەکات کە "هەمیشە" هاوکار و هاوئاهەنگیان بوون لە پێدانی زانیاریی بە بەڕێوەبەرایەتییەکە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.