کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەرۆک بارزانی لە جزیری بۆتان.

سەرۆک بارزانی لە جزیری بۆتان.

کوردستان

حکومەت لەبارەی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرێ: خوێندنەوەی نەخوازراو و دوور لە مەبەست هاتنە ئاراوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

04-12-2025
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ04-12-2025

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: پێش ساڵی 2029 رێگەی دووسایدی نێوان هەموو پارێزگاکان تەواو دەکرێت
کوردستان28-11-2026

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: پێش ساڵی 2029 رێگەی دووسایدی نێوان هەموو پارێزگاکان تەواو دەکرێت

شەپۆلێکی بەفر، باران و سەرما هەر چوار پارچەی کوردستان دەگرێتەوە
کوردستان28-11-2026

شەپۆلێکی بەفر، باران و سەرما هەر چوار پارچەی کوردستان دەگرێتەوە

وردەکاریی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ لێژنەیەک سەردانی تورکیا و ئێران دەکات
کوردستان28-11-2026

وردەکاریی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ لێژنەیەک سەردانی تورکیا و ئێران دەکات

 
رووداو دیجیتاڵ 

حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ جزیری بۆتانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لێکدانەوە و خوێندنەوەی جیاواز و نەخوازراو و دوور لە مەبەست هاتنە ئاراوە، کە دڵگرانیی لێکەوتەوە."
 
رۆژی 29-11-2025، سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداری لە چوارەمین سیمپۆزیەمی نێودەوڵەتیی مەلای جزیری لە شاری جزیرێی سەر بە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان کرد. ئەو سەردانەی سەرۆک بارزانی کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.
 
یەکێک لەو کەسانەی رەخنەی لە پاسەوانەکانی سەرۆک بارزانی گرت کە بە ئاڵای کوردستانەوە چوونەتە جزیری بۆتان، باخچەلی بوو. دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) رایگەیاند: "دەوڵەتەکەمان خاوەنی دەسەڵات و توانا و لێهاتوویی پێویستە بۆ پاراستنی هەموو سەردانیکارێک".
 
لەو بارەیەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "سەردانی مێژوویی سەرۆک بارزانی بۆ پارێزگەی شرنەخ و دەڤەری جزیرێ و بەشداریکردنی لە سیمپوزیومی مەلایێ جزیری و دەربڕینی پشتیوانی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی و ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لە لایەن دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەت و خەڵکی ناوچەکە لە بەڕێزیان کرا، جێگەی سوپاس و پێزانینە. بەڵام دواتر لێکدانەوە و خوێندنەوەی جیاواز و نەخوازراو و دوور لە مەبەست هاتنە ئاراوە، کە دڵگرانیی لێکەوتەوە."
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لەوەش دەکات، ئەوەی کە گرنگە ئەوەیە کە "سەردەمێکی ناوازە لە پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری تورکیا و هەرێمی کوردستان لە ئارادایە. پرۆسەی ئاشتیش هەنگاوێکی دروستە لە چارەسەرکردنی پرسێکی گرنگ و هەستیار و دەستخۆشی لە حکومەت و حزبە دەسەڵاتدارەکانی تورکیا و هەموو لایەک دەکەین کە رۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەرەوپێشبردنی ئاشتی وسەقامگیری لە تورکیا و ناوچەکەدا."
 
هاوکات، خەخت لەوەش دەکاتەوە، "بە پێویستی دەزانین هەموو لایەکمان بە هاوکاریی یەکتر، هەوڵی ڕەواندنەوەی نیگەرانیەکان بدەین و جەخت لە قووڵترکردنی پەیوەندییەکان و بەدیهێنانی ئاشتەوایی و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان و سەقامگیری ناوچەکە بکەین."
 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: پێش ساڵی 2029 رێگەی دووسایدی نێوان هەموو پارێزگاکان تەواو دەکرێت
کوردستان28-11-2026

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: پێش ساڵی 2029 رێگەی دووسایدی نێوان هەموو پارێزگاکان تەواو دەکرێت

شەپۆلێکی بەفر، باران و سەرما هەر چوار پارچەی کوردستان دەگرێتەوە
کوردستان28-11-2026

شەپۆلێکی بەفر، باران و سەرما هەر چوار پارچەی کوردستان دەگرێتەوە

وردەکاریی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ لێژنەیەک سەردانی تورکیا و ئێران دەکات
کوردستان28-11-2026

وردەکاریی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ لێژنەیەک سەردانی تورکیا و ئێران دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە