هەمزە بیتوێنی
رووداو- راپەڕین
كچێكی تەمەن 5 ساڵان كە لە باخچەیەكی ساوایانە لە رانیە، بەشێوەیەكی دڕندانە لەلایەن باوكییەوە ئەشكەنجە دەدرێت، دایكی كچەكە دەڵێت لە ترسی مێردەكەی ناوێرێت سكاڵا لەلای پۆلیس تۆمار بكات، ئیدارەی باخچەكەش سەمینارێكی تایبەت بۆ كەسوكاری منداڵەكان ساز دەكەن، تەنیا بۆ ئەوەی لە رێگەی سەمینارەكەوە ئامۆژگاری باوكی كچەكە بكەن، بەڵام باوكی كچەكە ئامادەی سەمینارەكە نابێت.
(پایز.ش) منداڵێكی تەمەن پێنج ساڵە و لە یەكێك لە باخچەكانی ساوایانە، بەڵام وەك منداڵانی دیكەی باخچەكە بەختەوەر دەرناكەوێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی لەلایەن باوكییەوە ئەشكەنجە دەدرێت.
(پایز) كچێكی زۆر شەرمن دەردەكەوت و ترس بە رووخسارییەوە دیاربوو، لە كاتی قسەكردندا دەستی بە دەموچاویەوە دەگرت، گوتی "باوكم بەیانی پێش ئەوەی بێم بۆ باخچە لێیدام و قەڵەمەكەی لە سكم رادەكرد. هەموو رۆژێك لێمدەدات".
ئەو كچە دەڵێت دووجار لەلایەن باوكییەوە داخكراوە "باوكم دووجار داخی كردم، جارێك بە تاوەی خواردن سووركردنەوە و جارێك بە چەرخی ئاگر سووتاندمی". پایز بە دەست ئاماژەی بۆ روومەت و چەناگە ناسكەكەی كرد كە باوكی داخی كردبوو.
پایز تەنیا كەس نییە لەو ماڵەدا توندوتیژی بەرامبەر دەكرێت، وەك ئەو دەڵێت باوكی زۆرجار بەردەبێتە گیانی دایكیشی. پایز گوتی "ئەگەر دایكم نەهێڵێ باوكم لێم بدا، لەویش دەدات".
بەڕێوەبەری باخچەكە قسەكانی ئەو كچەی پشتڕاستكردنەوە و گوتی "ئەو توندوتیژیانەی كە بەرامبەر بەو منداڵە دەكرێن لە دایكیەوە بیستوومە، چونكە كە كچەكەم بەم شێوەیە بینی، بە دوای دایكیمدا نارد و سێ جار هێنامانە ئێرە".
بەڕێوەبەری باخچەكە بەردەوام بوو لەسەر گێڕانەوەی چیرۆكی ژیانی پایز و گوتی "هەستمانكردووە بە دار و قەڵەم و داخكردن ئەو منداڵە لە ماڵەوە ئەشكەنجە دراوە، زۆرجار بەدوای باوكی پایزماندا ناردووە، تەنیا یەكجار هاتووە، بۆ ئەوەی لە رەوشی ژیانی خێزانی ئەوان بكۆڵینەوەو بە دوای چارەسەری كێشەكانیاندا بگەڕێین و لەڕێگەی توێژەری دەروونی و كۆمەڵایەتییەوە چارەسەرێك بدۆزینەوە".
دایكی ئەو كچە لەلای بەڕێوەبەری باخچەكە باسیكردووە كە لەسەر ئەشكەنجەدانی پایز لە مێردەكەی تۆراوە و 7 مانگ جێیهێشتووە، بەڵام هیچ كاریگەری لەسەر مێردەكەی نەبووە و بەردەوام بووە لە ئەشكەنجەدانی كچەكەی.
ئیدارەی باخچەی ساوایان بەدوای رێگایەكدا گەڕاوە بۆ ئەوەی هەر چۆنێك بێت ئامۆژگاری ئەو باوكە بكات كە چیدی كچەكەی ئەشكەنجە نەدات. بەڕێوەبەری باخچەكە گوتی "سەمینارێكمان بۆ كەسوكاری منداڵەكان سازكرد بۆ ئەوەی بزانێت توندوتیژی بەرامبەر بە منداڵ چەند خراپ و ترسناكە، بەڵكو بە خۆیدا بچێتەوە، بەڵام درۆی لەگەڵ كردین و بە بیانووی سەفەركردن نەهات بۆ سەمینارەكە". ئەو بەڕێوەبەرەی باخچەی ساوایان گوتیشی "سەرووی خۆمان لە رەوشی خراپی ئەو منداڵە ئاگاداركردەوە، بەڵام هیچیان نەكرد بۆی، تەنانەت كەسی لێ ئاگادار نەكرایەوە و پشتگوێ خرا".
دەروونناس ساوێن محەممەد كە ئاگاداری رەوشی ژیانی پایزە، بە (رووداو)ی گوت "ئەم منداڵە نیشانەی ئازار و لێدان لەسەر جەستەی دیارە. ئەشكەنجە دراوە و داخكراوە، ئازاری دەروونیش دراوە، پرچی تەنك بووە ئەوەندەی بە پرچ راكێشان ئەشكەنجە بدرێت".ساوێن گوتیشی "ئەو باوكە تەنیا ئەو كچە ئەشكەنجە نادات، بەڵكو دایكشی ئەشكەنجە دەدات، هەروەها كوڕێكی 7 ساڵانەی هەیە سەرەڕای ئەوەی كە كەمئەندامە، بەڵام لەویش دەدات".
ساوێن ئاماژەی بە لێكەوتەكانی ئەشكەنجەدانی ئەو منداڵە كرد و گوتی "ئەو منداڵە لە ئێستاوە دیارە ئەگەر فریای نەكەوین كەسایەتییەكی رووخاو و نا كامڵی لێدەردەچێت و داهاتوویەكی خراپ چاوەڕێی دەكات. هەر لە ئێستاوە كاریگەرییەكانی ئەشكەنجەدانی ئەو منداڵە دەركەوتوون، بۆ نموونە كاتێك میوانێك دەچێتە ژوورەكەیان لە باخچە، ئەو كچە روودەكاتە دیوار یان بە تەنیا دادەنیشێ دوور لە منداڵەكان و یاری ناكات و پێناكەنێ، یان درۆ دەكات و یان شەڕ دەكات، زۆرجاریش هەر لە خۆیەوە دەست بەگریان دەكات. رووخسارێكی شەڕانگێزی هەیە".
ساوێن كە قسەی لەگەڵ باوكی كچەكە كردووە، نكۆڵی لەوە نەكردووە كە منداڵەكانی ئەشكەنجە داوە، ئەویش بە بیانووی هاروهاجی و ناڕێكی لە ماڵەوە. ساوێن داوا دەكات لایەنە بەرپرسەكان بەزووترین كات بە هانای ئەو منداڵەوە بچن و یاساكانی پاراستنی خێزان جێبەجێ بكەن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ