کۆنسووڵخانەی تورکیا لە هەولێر: گفتوگۆیەکی راشکاومان لەگەڵ قوباد تاڵەبانی کرد

05-02-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کۆنسووڵخانەی تورکیا لە هەولێر رایگەیاند، ئەرمان تۆپچو، سەرکۆنسووڵی گشتی تورکیا لە هەولێر سەردانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە، لەسەر چەند پرسێکیش گفتوگۆی راشکاوانەیان کردووە.
 
رۆژی چوارشەممە 05-02-2025 کۆنسووڵخانەی تورکیا لە هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، "سەبارەت بە پێشهاتەکان لەگەڵ بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبووینەوە."
 
کۆنسووڵخانەی تورکیا لە هەولێر ئاماژەی بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ قوباد تاڵەبانی کردووە و رایگەیاندووە، "سەبارەت بە بابەتی دانوستاندنەکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و پەسندکردنی گۆڕانکارییەکان لە یاسای بودجە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەناردەکردنی نەوت، لەژێر رۆشنایی پێشهاتەکانی جیهان و ناوچەکە، گفتوگۆیەکی راشکاوانەمان کرد."
 
کۆنسووڵخانەی تورکیا لە هەولێر لە کۆتایی ئێکسەکەیدا سوپاسی قوباد تاڵەبانی کردووە بۆ میواندارییەکەیان.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە