کەشناسی: شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران بەڕێوەیە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی دادەبەزێت و لە سبەیەوە شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران ناوچەکە دەگرێتەوە. کەشناسان دەڵێن، "لەم شەپۆلەدا بارانی زۆر باش دەبارێ".
 
بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی سبەی هەینی شەپۆلێکی دیکەی نمەباران و بەفر ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە درەنگی شەودا "نمەباران و بەفرێکی کەم سەرەتا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی دەبارێت. شەممە کاریگەری شەپۆلەکە درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکان".
 
د. لوقمان موفتی، شارەزای کەشوهەوا ئەمڕۆ بە رووداوی گوت: "شەممە تاوەکو سێشەممە پێشبینی بارانبارین دەکرێت، بەڵام لە یەکشەممەدا چڕییەکەی دەبێ و زۆرترین باران دەبارێت".
 
ئەو شارەزایەی کەشناسی گوتی: "لەم شەپۆلەدا تەنیا لە ناوچە کوێستانییەکان پێشبینی بارینی بەفر دەکرێت".
 
هەروەها شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت: "شەپۆلەکە زۆر باشە و چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت، لە شارەکان بارانی زۆر باش دەبارێ".
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پلەی گەرمای سبەی بەمشێوەیە راگەیاندووە:
 
هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
پیرمام: 11 پلەی سیلیزی
سۆران: 8 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ژنەکە.

لە پیرانشار ئەندامانی جەستەی ژنێک بەخشرانە سێ نەخۆش

ئەندامانی جەستەی ژنێکی تەمەن 58 ساڵی دانیشتووی شاری پیرانشار لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کە تووشی مردنی مێشک ببوو، بە رەزامەندیی خێزانەکەی بەخشرانە سێ نەخۆش و ژیانی لە مردن رزگار کردن.