رووداو - سلێمانی
بەپێی ئەو رێكکەوتنەی تائێستا كاری لەسەرنەكراوە، دەبوو بەشێك لەوانەی دەچنە چایخانەی شەعب لە شاری سلێمانی، كچان و ژنانی هونەرمەند و رۆژنامەنووس و رۆشنبیران بووان، بەڵام چایخانەكە هەر بە رووخسارە پیاوانەكەی ماوەتەوە.
چایخانەی شەعب لە سلێمانی ناوێكی ناسراوە، ئەوانەی رووی تێدەکەن تاوڵە و دۆمینەی لێدەکەن و چادەخۆنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کاتێک سەردانی چایخانەکە دەکەیت وەک ئەوە وایە سەردانی پێشانگای تایبەت بە كەسایەتییە دیارەكانی كورد و كتێبخانەیەكت کردبێت، هاوكات ئەو چایخانەیە بووەتە شوێنی ئەو نووسەر و هونەرمەندانەی پشووی دوای کارکردن كۆیاندەكاتەوە.
لە كۆمەڵگەی كوردیدا بە گشتی چایخانە شوێنی حەوانەوە و كاتبەسەربردنی پیاوانە، لەم چایخانەیە هەوڵێک هەبوو بۆ گۆڕینی ئەو کولتوورە و بڕیاردرا هەفتەی رۆژێك سەردانکەران تەنها ژنان بن. بەپێی رێكکەوتنی خاوەنی چایخانەی شەعب و هەندێك لە هونەرمەندە ژنەكان رۆژی پێنجشەممە دیاریكرا بۆ ژنان، بەڵام دواتر ژنان نەیانتوانی لەسەر ئەو نەریتە نوێیە بەردەوامبن و شەعب هەر بۆ پیاوان مایەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ