هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان بە پرسەیەک لە دارەتووی هەولێر کرد

05-04-2020
نیشانەکردن کۆرۆنا
A+ A-
رووداو-هەولێر

ئەمڕۆ کەسێکی بەساڵاچوو لە ناحیەی دارەتوو لە شاری هەولێر کۆچی دواییکردووە و زیاتر لە 100 کەس ویستوویانە لە مزگەوت نوێژی لەسەر بکەن. دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس و زێرەڤانی گەیشتووەنەتە شوێنەکە و بڵاوەیان بە خەڵک کردووە.
 
پرسەکەی ئەمڕۆ لەکاتێکدایە کە بەهۆی پرسەیەک لە گەڕەکی کارێزانی هەولێر تاوەکو ئێستا 32 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون.
 
وەزیری تەندروستی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رەخنەی تووندی لەو کەسانە گرت کە پرسەکەیان داناوە و ئەوانەش کە بەشدارییان کردووە و گوتی: "دانانی پرسە سەرپێچی رێنماییەکان بوو. بەداخەوە کارێکی نایاسایی، نەگونجاو و دوور بوو لە رێکارەکانی تەندروستی".
 
هەروەها بەگوتەی وەزیری تەندروستی پرسەی دووەمیش دوای دوو رۆژ لە پرسەکەی کارێزان دانراوە و گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر داوای لە بەشداربووانی پرسەکە کرد بەزووترین کات پەیوەندیی بە تیمەکانی تەندروستییەوە بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک تووشی پەتا بووە. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە.

ئەنفلەوەنزا دەوامی قوتابخانەکانی ورمێی راگرت؛ سبەی پشووە

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی قەیرانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ئەنفلەوەنزا، سبەی لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە پشووە و داواش لە هاونیشتمانییان دەکات، ئەگەر کاری پێویستیان نەبێت لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە.