رووداو- هەولێر
شاندێکی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە هەولێر کرد و گوتەبێژی ئەو حیزبەش دەڵێ:" سەردانەکە بۆ باسکردنی سازانی نێوان لایەنەکانی هەرێمی کوردستان نەبووە بەڵام باسێکی لێوەکرا".
پاش نیوەڕۆی نیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه 4-8-2015 محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی محه‌ممه‌د ره‌ئووف، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی، هیوا میرزا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رهاد مه‌لا ساڵح ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، لەگەڵ شاندێكی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران كه پێكهاتبوون لە حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئیران له به‌غدا و مورته‌زا عەبادی، سه‌رکونسوڵگه‌ری ئێران له‌هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری کۆبوونەوە.
هیوا میرزا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و گوتەبێژی فەرمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە(تۆڕی میدیای رووداو)ی راگەیاند:" سەردانەکە بۆ باسکردنی سازانی نێوان لایەنەکانی هەرێمی کوردستان نەبووە، بەڵام ئەم دۆخەی ئێستا کە هەرێمی کوردستانی تێدایە وای رەخساندووە لە هەموو دانیشتنێکدا باسی پەیوەندی نێوان لایەنەکان بکرێت".
هیوا میرزا گوتی "هەرچەندە مەبەستی سەردانەکەی ئەو شاندەی ئێران بۆ لای ئەمینداری گشتی یەکگرتوو باسکردنی سازان و یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان نەبوو، بەڵام لە کۆبوونەوەکەدا باسێکی لێوەکرا و باسی بارودۆخی سیاسی هەر دەکرێت".
محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی "شاندەکە پابه‌ندی كۆماری ئیسلامی ئیرانیان دووپاتكرده‌وە بە سه‌قامگیری هه‌رێم و سیاسه‌تی گه‌یشتن به‌سازان و یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كانیان بۆ ئه‌م كاته به‌پێویست زانی".
عەبدوڵلا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند:" ئەو شاندەی ئێران چەند رۆژێک لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە و چاویان بە لایەنەکان دەکەوێت و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کۆدەبنەوە".



کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ