رووداو- هەولێر
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پۆستی سهرۆكی زانكۆی چهرموو، 6 پۆستی دیكە لە هەمان زانك و 3 پۆستی دیكە لە سەرۆکایەتیی دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی رادەگەیێنێت، داواش دەكات هەر كەسێك مەرجەكانی تێدوایە و ئارەزو دەكات بۆ بەشداریكردن لەو پێشبڕكێیەدا، داواكاری و C.V خۆی له كاتی دیاریكراودا بنێرێت.
مەرجەكانی پۆستی سەرۆکی زانکۆی چەرموو
1. پێویسته خوازیار ههڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت .
2. ناونیشانی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر کەمترنەبێت .
3. خزمەتی زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمترنەبێت.
4. چانسی زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەی کە دیدو بۆچوون و بەرنامەی کار و چالاکییەکانی خۆی بۆ پێشبردنی زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی کە پۆستی سەرۆکی زانکۆ وەردەگرێت پێشکەش بکات، ههروهك شارهزابون و زانینی زمانی ئینگلیزی و بەکارهێنانی کۆمپیوتەر هەلی زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت.
5. دواکات بۆ پێشکەشکردنی (c.v) و پوختەی راژە کۆتایی دەوامی رۆژی سێشەممە (18/8/2015) دەبێت.
6. پێویستە پوختەی راژەی لەلایەن بەرپرسی یەکەمی فەرمانگەکەیەوە واژۆکرابێت کە وێنەیەکی هاوپێچە.
7. هەر بەڕێزێک ئارەزووی هەیە و مەرجەکانی سەرەوەی تێدایه دەتوانێ (c.v) و پوختەی ۆاژەی ۆاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرێت . (jobs@mhe-krg.org).
شەش پۆست لە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو
1. یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا .
2. یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و کاروباری خوێندکاران .
3. راگری سەنتەری توێژینەوە (بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی).
4. راگری کۆلێژی پەروەردە .
5. ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت.
6. راگری کۆلێژی زانستە کارگێڕیی و رامیارییەکان.
مهرجهكان:
1. پێویسته خوازیار ههڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت.
2. ناونیشانی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر کەمترنەبێت .
3. خزمەتی زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمترنەبێت.
4. چانسی زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەی کە دیدو بۆچوون و بەرنامەی کار و چالاکییەکانی خۆی بۆ پێشبردنی زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی کە پۆستەکەی وەردەگرێت پێشکەش بکات، ههروهك شارهزابون و زانینی زمانی ئینگلیزی و بەکارهێنانی کۆمپیوتەر هەلی زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت.
5. دواکات بۆ پێشکەشکردنی (c.v) و پوختەی راژە کۆتایی دەوامی رۆژی سێ شەممە (18/8/2015) دەبێت.
6. پێویستە پوختەی راژەی لەلایەن بەرپرسی یەکەمی فەرمانگەکەیەوە واژۆکرابێت کە وێنەیەکی هاوپێچە.
7. هەر بەڕێزێک ئارەزووی هەیە و مەرجەکانی سەرەوەی تێدایه، دەتوانێ (c.v) و پوختەی راژەی راستەوخۆ بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرێت . (jobs@mhe-krg.org).
8. پێویسته خوازیار لهگهڵ رهوانهكردنی (c.v)هكهی ئهو پۆسته دهستنیشان بكات كه پێشبڕكێ لهسهر دهكات.
راگەیاندنی 3 پۆست لە سەرۆکایەتیی دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی
1. بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەری توێژینەوەی ژینگە و کۆنترۆڵی چۆنایەتی وتەندروستی کۆمەڵ ( بۆ جاری دووهم).
2. بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەری توێژینەوەی جیۆلۆجی و پترۆلۆجی ئەندامی.
3. بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەری توێژینەوەی مایکرۆبایلۆجی و تەندروستی . (بۆ جاری یەکەم )
مەرجەکان:
1. پێویستە خوازیار هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت .
2. ناونیشانی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر کەمترنەبێت .
3. خزمەتی زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمترنەبێت.
4. چانسی زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەی کە زمانی ئینگلیزی و بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بەباشی دەزانێت.
5. دواکات بۆ پێشکەشکردنی (c.v) و پوختەی راژە کۆتایی دەوامی رۆژی سێشەممە (18/8/2015) دەبێت.
6. پێوەیستە پوختەی راژەی لەلایەن بەرپرسی یەکەمی فەرمانگەکەیەوە واژۆکرابێت کە وێنەیەکی هاوپێچە.
7. ئەو بەڕێزانەی کە جاری یەکەم و دووەم c.v و پوختەی راژەیان ئاڕاستەی وەزارەتەكەمان کردووەپێویست ناکات دووبارە بۆمان رەوانەبکەنەوە.
8. هەر بەڕێزێک ئارەزوی هەیە و مەرجەکانی سەرەوەی تێدایه دەتوانی (c.v) و پوختەی راژەی راستەوخۆ بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرێت . (jobs@mhe-krg.org).
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ