رووداو - هەولێر
کۆمپانیای ئاسیا سێڵ روونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به دانانی باجی فرۆشتن له‌سه‌ر كارتی پڕكردنه‌وه‌ی باڵانس و هێڵی پۆستپه‌ید بۆ رای گشتی بڵاودەکاتەوە. ئاسیا سێڵ نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌و خراپ تێگه‌یشتنه‌ی دروستبووه ده‌رباره‌ی بڕیاری حكومه‌تی عێراقی بۆ جێبه‌جێكردنی باجی فرۆشتن لەسەر کارتی پڕکردنەوەی باڵانس.
لە روونكردنهوهكەدا کە کۆپییەکی بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) نێردراوە، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاندووە " له‌كاتێكدا ئاسیاسێڵ پابه‌ندبوونی خۆی به بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراقی و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه راده‌گه‌یێنێت، حه‌زده‌كات ئه‌وه‌ش بۆ به‌شداربووه به‌ڕێزه‌كانی و رای گشتی روونبكاته‌وه كه ئه‌و بڕه زیاده‌یه راسته‌وخۆ ده‌چێته خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه و هیچ بڕه پاره‌یه‌ك كه‌م تا زۆر بۆ ئاسیاسێڵ نییه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌م بڕیاره كاریگه‌رییه‌كی نەرێنی ده‌كاته سه‌ر داهاته‌كانی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ".
لە بەشێکی دیكەی روونكردنهوهكەدا ئاماژە بەوە کراوە " جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه سه‌پێنراوه و بڕیاری بودجه‌ی فیدراڵیش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه په‌سه‌ندكراوه، كه باجی فرۆشتن ده‌خاته سه‌ر به‌شداربوو له‌كاتی كڕینی كارتی پڕكردنه‌وه‌ی باڵانس و دانی پاره‌ی پۆستپه‌ید به رێژه‌ی 20% ، هه‌روه‌ها به چه‌ند رێژه‌یه‌كی تر ئه‌و باجه له‌سه‌ر چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و كاڵای تری جیاواز داندراوه".
بڕیارەکەی حکومەتی عێراق پەیوەستە بە سەپاندنی باجی فرۆشتن بەڕێژەی 20% بەسەر سەرجەم جۆرەکانی کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی هێڵەکانی پریپەید و پسوولەی هێڵەکانی پۆستپەید، بەگوێرەی ئەم بڕیارە داوا لەسەرجەم کۆمپانیاکانی پەیوەندیی مۆبایل کراوە پابەندبن بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە لە رێکكەوتی 1-ی ئابی 2015.
پێشتر بەمه‌به‌ستی هه‌موواركردنه‌وه، حكومه‌تی عێراق داوای له‌سه‌ر نزیكه‌ی 10 ماده‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی له دادگای فیدراڵی به‌رزكردبووه‌وه، به‌ڵام له‌نێو ئەو ماددانەدا مادده‌ی باج خستنه‌سه‌ر كۆمپانیاكانی مۆبایلی نییە.
دەقی روونكردنەوەی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ:
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له ئاسیاسێڵه‌وه بۆ رای گشتی سه‌باره‌ت به دانانی باجی فرۆشتن له‌سه‌ر كارتی پڕكردنه‌وه‌ی باڵانس وهێڵی پۆستپه‌ید.
سلێمانی، كوردستان، عێراق ـ كۆمپانیای ئاسیاسێڵ، پێشه‌نگ له بواری دابینكردنی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندییه‌كان له عێراق، نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌و خراپ تێگه‌یشتنه‌ی دروست بووه ده‌رباره‌ی بڕیاری حكومه‌تی عێراقی بۆ جێبه‌جێكردنی باجی فرۆشتن كه له بڕگه‌ی (أ)ی ماده‌ی (33)ی یاسای بودجه‌ی فیدراڵیی ساڵی 2015 هاتووه له‌گه‌ڵ ڕێنماییه‌كانی ژماره (5)ی ساڵی 2015 وبه‌پێی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی كه له وه‌زاره‌تی دارایی/ده‌سته‌ی گشتی باجه‌وه هاتوون، له 1/8/2015ه‌وه باجی فرۆشتن به ڕێژه‌ی 20%ی نرخی فه‌رمی ده‌ستنیشانكراوی كارته‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی باڵانس وپڕكردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی خزمه‌تگوزاری پریپه‌ید وپسوڵهی خزمه‌تگوزاری پۆست په‌ید، وه‌كو باجی فرۆشتن خرایه سه‌ر به‌شداربووان.
له كاتێكدا ئاسیاسێڵ پابه‌ندبوونی خۆی به بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراقی وئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت، حه‌زده‌كات ئه‌وه‌ش بۆ به‌شداربووه به‌ڕێزه‌كانی وڕای گشتی ڕوونبكاتهوه كه ئه‌و بڕه زیاده‌یه راسته‌وخۆ ده‌چێته خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقیه‌وه و هیچ بره پاره‌یه‌ك كه‌م تا زۆر بۆ ئاسیاسێڵ نییه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌م بڕیاره كاریگه‌رییه‌كی سلبی ده‌كاته سه‌ر داهاته‌كانی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ.
له‌به‌ر ئه‌وه، به پێویستمان زانی ئاگادارتان بكه‌ین كه جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه سه‌پێنراوه وبڕیاری بودجه‌ی فیدراڵیش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه په‌سه‌ندكراوه كه باجی فرۆشتن ده‌خاته سه‌ر به‌شداربوو له‌كاتی كڕینی كارتی پڕكردنه‌وه‌ی باڵانس ودانی پاره‌ی پۆستپه‌ید به رێژه‌ی 20% هه‌روه‌ها به چه‌ند ڕێژه‌یه‌كی تر ئه‌و باجه له‌سه‌ر چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و كاڵای تری جیاواز داندراوه.
ئاسیاسێڵ، به‌و سیفه‌ته‌ی كه كۆمپانیایه‌كی نیشتمانی هاوبه‌شه، به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌رده‌وامده‌بێت له پابه‌ندبوون به ئه‌ركه داراییه‌كانی به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
1. ئاسیاسێڵ كرێی مۆڵه‌تی كاركردنه‌كه‌ی كه 1,250,000,000 دۆلاری ئه‌مریكییه به‌ته‌واوه‌تی داوه به ده‌وڵه‌ت (ملیارێك دوو سه‌د وپه‌نجا ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی).
2. ئاسیاسێڵ به شێوه‌ی ساڵانه باجی داهاتی كۆمپانیاكان (چریبه دخل الشركات )ده‌دات به ده‌وڵه‌ت كه بڕه‌كه‌ی 15%ی كۆی قازانجی كۆمپانیایه.
3. ئاسیاسێڵ مانگانه كرێی ڕێكخراوه‌یی (اڵجور التنڤیمیه) ده‌دات به ده‌وڵه‌ت كه بڕه‌كه‌ی 15% ی كۆی داهاتی كۆمپانیایه.
4. ئاسیاسێڵ پابه‌نده به دانی كرێی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌وه‌ی سێیه‌م به ده‌وڵه‌ت كه بڕه‌كه‌ی 307,000,000 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه (سێ سه‌د وحه‌وت ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی).
5. ئه‌مه سه‌رباری ئه‌و چه‌ند بڕه پاره‌یه‌ی تر كه ده‌یدات به ده‌وڵه‌ت.
به‌كورتی، ئاسیاسێڵ زیاتر له سێ ملیار و پێنج سه‌د ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی داوه به ده‌وڵه‌ت كه ده‌كاته زیاتر له چوار تریلیۆن و سێ سه‌د ملیار دیناری عێراقی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی كه وڵاتی پێدا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام ئاسیاسێڵ هه‌میشه سووربوه له‌سه‌ر گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی به هاوڵاتیان به تازه‌ترین ته‌كنۆلۆژیای سه‌رده‌م كه له جیهاندا به‌رده‌سته، وئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆی خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌دا زاڵ ببێت كه دێنه ڕێی ئه‌ویش له رێگه‌ی دابینكردنی پاسه‌وان بۆ تاوه‌ره‌كانی ودابینكردنی كاره‌با بۆیان وچه‌ندین كۆسپی تر. وئه‌م مه‌سه‌لانه‌ش هه‌مووی پاره‌یه‌كی بێشوماریان تێده‌چێت كه بارگرانین بۆ سه‌رشانی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ.
دواجار، به پێویستی ده‌زانین كه ئاماژه به‌و ڕاستییه بكه‌ین كه بڕیاری باجی فرۆشتن به هیچ جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندی ئاسیاسێڵ نیه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه كاریگه‌ریه‌كی سلبی هه‌یه بۆ سه‌ر فرۆش وداهاتی كۆمپانیاكه وبڕی ئه‌و قازانجه‌ی ده‌یكات به گوێره‌ی ئه‌و ڕێسا ئابورییه زانراوه‌ی كه ده‌ڵێت به‌رزبونه‌وه‌ی نرخ ده‌بێته هۆی دابه‌زینی خواست.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ