رووداو- هەولێر
ئەمشەو 09:05 خولەك، سەرهەڵگرتنی خەڵك بەتایبەت گەنجان تەوەرەی بەرنامەی لەگەڵ رەنجە. ستۆدیۆ كراوەیە، بۆ بەشداریتان پەیوەندی بكە بەم ژمارە تەلەفۆنەوە 07701543884.
میوانەكان دەتوانن كاژێر 8.30 خولەكی ئەمشەو بەمجۆرە بچنە ستویۆكانی رووداو:
لە هەولێر بنكەی سەرەكی تۆڕی میدیایی رووداو شەقامی رووناكی.
لە سلێمانی نووسینگەی رووداو نزیك پاركی ئازادی، سەرووی مزگەوتی كانی ئاسكان.
لە دهۆك نووسینگەی رووداو نزیك شووقەكانی زەری لاند.
خەڵک بۆ سەرهەڵدەگرن، کەسێک ئازاری نەبێت هاوار دەکات ؟
بەرپرسەکانی ئەم وڵاتە لەوەتەی هەن هەر جوابی خەڵک دەدەنەوە، ئەمجارە پرسیار لەخۆتان بکەن:
- بۆ بەحری نەوتمان هەیەو لە دەریای ئاوی دراوسێکاندا خەڵک بخنکێ؟
- بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە والێدەکەن خەڵک بەزەیی پێماندا بێتەوە؟
- ئایا گەنج گوێ لە بەرپرسێ دەگرێ کە خۆی دەبڵ جنسییەی هەیەو بە خەڵک دەڵێ سەفەر مەکە؟
- ئێوە کە کەس نازانێ کە دەسازێن بۆ ئەوەندە سازاون و کە ناسازێن بۆ ئەوەندە نەکڵۆک و ناتەبان؟
- تا خۆتان گوێ لە ئامۆژگاری گەل نەگرن، خەڵک ئامۆژگاریتان لێوەردەگرێت؟
دوای بیست و دووساڵ حوکمڕانی
ماڵەکان تاریک و نوتەک بن
خۆتان ناساز و ناتەبا
بێکاری کاری خەڵک بێ
حوکمەت و حیزبەکانیش نە بە خەمی خەڵکا بچنەوە نە بە خۆیاندا، ئایا ئەم شەپۆلی کۆچە رادەوەستێ؟
خەڵک داوای چی لێکردوون جگە لەوەی شێرکۆ بێكەس دەیگوت:
من چیم دەویست له نیشتمان
جگه لەوەی كه نانێك و
كە كونجێكی دڵنیایی و
گیرفانێكی به حورمەت و
مشتێ هەتاوی ئارام و
بارانێكی خۆشەویستیی و
پەنجەرەیەكی كراوەی
سەر ئازادی و عەشقم باتێ
من چیم ئهویست
لەوە زیاتر و نەیدامێ!
بۆیه ئیتر نیوه شهوێ
دهروازهکهیم شکاند و چوومه دهرێ
به ئیجگاری چوومه دهرێ!
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ