ئەیوب عەلی: دەمەوێت ئاوازەکانم لە رۆح و هەستمەوە سەرچاوە بگرن

01-12-2025
پەسار فایەق
ئەیوب عەلی لە بەرنامەی لەگەڵ رەنج
ئەیوب عەلی لە بەرنامەی لەگەڵ رەنج
نیشانەکردن ئەیوب عەلی لەگەڵ رەنج
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند ئەیوب عەلی رایدەگەیێنێت، لە سێ خاڵدا دژی بەکارهێنانی ژیریی دەستکردە لە کارە هونەرییەکانیدا، لەوانەش ئامادەکردنی ئاواز و تێکستی گۆرانی بەو تەکنەلۆژیایە.
 
لە بەرنامەی (لەگەڵ رەنج)ـی تۆڕی میدیایی رووداو، بە ناونیشانی (هونەر بێ هونەرمەند) بوو کە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر کاریگەری و مەترسییەکانی ژیریی دەستکرد لەسەر هونەر، ئەیوب عەلی، هونەرمەندی ناسراوی کورد، بەشداری کرد و هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەم تەکنەلۆژیایە خستەڕوو.
 
ئەیوب عەلی گوتی: "من لە سێ خاڵدا بە هیچ شێوەیەک پشت بە ژیریی دەستکرد نابەستم؛ یەکەمیان، دانانی ئاواز؛ دەمەوێت ئاوازەکانم لە رۆح و هەستی خۆمەوە سەرچاوە بگرن و نامەوێت کۆمپیوتەرێک بۆم دابنێت. دووەمیان، بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ نووسینەوەی تێکست، حەز دەکەم لە هەستی خۆمەوە تێکستێک بخوڵقێنم وەک گۆرانییەکانی (بیرت ئەکەم، بیرم ئەکەی)، کە دەچێتە دڵی خەڵکەوە".
 
سەبارەت بە خاڵی سێیەم، ئەیوب عەلی نیگەرانیی خۆی دەربڕی لە کۆپیکردنەوەی دەنگی هونەرمەندان و بەکارهێنانەوەی بەبێ مۆڵەت و گوتی: "بەدەر لە کێشەی کۆپیڕایت، رەنگە هونەرمەندەکە خۆی دڵخۆش نەبێت کە دەنگی کۆپی کرابێتەوە و لەسەر میوزیکێکی خراپ دابنرێت، بە بڕوای خەڵکێکی زۆر هونەرمەندەکە خۆی گوتوویەتی".
 
سەبارەت بە کاریگەریی ژیریی دەستکرد لەسەر فێربوون، ئەو هونەرمەندە ئاماژەی بەوە دا، ئەگەر خوێندکارێکی دکتۆرا یان ماستەر بۆ توێژینەوەکەی پشت بە چات جی پی تی (ChatGPT) ببەستێت، ئەوا "هیچ فێر نابێت".
 
هەرچەندە ئەیوب عەلی دژی بەکارهێنانی ژیریی دەستکردە لەو سێ بوارەدا، بەڵام دانی بەوەدا نا کە ئەم تەکنەلۆژیایە سوودیشی هەیە و وەک ئەرشیڤ و پەرتووکخانەیەک وایە کە زووترین کات زانیاریت دەستدەخات. هەروەها ئاماژەی بەوەش دا، دەتوانێت سوود لە ژیریی دەستکرد وەربگرێت بۆ دابەشکردنی میوزیک یان پێشنیازکردنی ئامێرە میوزیکییەکان بۆ ئاوازەکانی.
 
ئەیوب عەلی دەڵێت: "ئەم تەکنەلۆژیایە هاوکارییە بۆ ئێمە و خۆشبەختین لەم سەردەمە دەژین، بەڵام دەبێت بزانین چۆن بەکاری دەهێنین".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەندامانی گرووپی (BTS)  لە یەکێک لە کۆنسیرتەکانیاندا

دوای چوار ساڵ دابڕان (BTS) گەشتێکی جیهانیی رادەگەیێنێت

گرووپی کەی-پۆپی (BTS)، گەڕانەوەی خۆی بۆ سەر تەختەی شانۆ بە گەشتێکی جیهانیی فراوان لە 2026-2027 راگەیاند، ئەمەش یەکەمین دەرکەوتنی بەکۆمەڵی ئەندامانی گرووپەکەیە دوای تەواوکردنی خزمەتی سەربازی لەلایەن سەرجەم ئەندامەکانیانەوە.